برایان، ئاشنایان، دۆست و یاران

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  865 مشاهده
برایان، ئاشنایان، دۆست و یاران
دەناڵێنم وەکوو هەوری بەهاران!
لە سۆزی سینە و جەرگی بڕاوم
کە خوێن سەرکا لە چاوم عەینی باران
مەکەن لۆمەم کە بێ ئارام و سەبرم
وەکوو شێت گەر بکەومە کۆهساران!
نەبینن ئێوە قەت مەرگی عەزیزان
نەکەن شێوەن لە داخی کۆچی یاران
کەسێک گەر موبتەلا بوو بەم بەڵایە
هەتا دەمرێ مەحاڵە شادی جاران
تیماری ناکرێ زامێکی سەختە،
بە سەد هاوین و زستان و بەهاران
خودایە خۆت بکە ڕەحمێ بە حاڵم
کە ڕەحمی تۆیە چارەی دەردە داران
کە دەردی مەرگ نەبوو هەرگیز عیلاجی
لە هیچ چەرخ و زەمان و ڕۆژگاران!
لە بو فرمانی حەق سەر دانەوێنە،
کە عەونیتخلص بچییە ڕیزی هەرزە کاران!