ئێستە من پیر بووم و شوێن دڵداری لاوی ناکەوم
یەکبوون
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
980 مشاهده
ئێستە من پیر بووم و شوێن دڵداری لاوی ناکەوم
ڕێ سەرە و هەورازە بۆ خۆم تێ دەگەم سەر ناکەوم!
دوای هەموو زانست و تاقی کردنەوەم ماوەی ژیان
من بە هاندانی ئەم و ئەو تازە هیچ تێ ناکەوم
من بەڵێنم داوە تا ماوم بەسەر بەرزی بژیم
گەر سەرم بڕوا لە ڕێ دا قەت لە ژێر پێ ناکەوم
نۆش دارووی دەردی گشت یەکبوونە دەیزانین هەموو
گەر هیوادار بم بە یەکبوون شوێن ئەم و ئەو ناکەوم
ئاشنا گەر نەم کوژێ ترسم نییە نا ئاشنا
با هەمیشە گوللە بارانم بکا پێی ناکەوم!
خۆشە نەمرم تاکوو ڕۆژی خۆم بە سەربەستی دەدی
بشمرم باکم نییە ئەو ساکە شوێن سوێ ناکەوم