فەلەک پابەندی کردم هەم شکاری ناکەسی کردم

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  816 مشاهده
فەلەک پابەندی کردم هەم شکاری ناکەسی کردم
مەحەببەت غەدری لێ کردم دوچاری ناکەسی کردم
عەجەب قیسمەت هەڵی گرتم بە چۆڵ و بادیەی عەشقا
بە ناکامی چلۆن تووشی دیاری ناکەسی کردم
زمامی دڵ بە دەستی من نەبوو چ بکەم ڕەفیقانم
ئەزەل تەقدیری وابوو تەفرەخواری ناکسی کردم