سەرو لافی قەدی تۆی کەوتە سەری

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  1104 مشاهده
سەرو لافی قەدی تۆی کەوتە سەری
ڕاستی قەدی چەماوە قوڕ بەسەری
خونچە تەنگی دەمی تۆی دیت گریا
زوو بە زوو تیری حەسەد جەرگی بڕی
گوڵ کە زانی بە گوڵی ڕووت ناگا
چوو بە دەم باوە یەخەی دادەدڕێ
شۆڕشی چاوی گەلاوێژی تووە،
مشتەری کەوتە سەما ڕەنگی پەڕی
تۆزی ڕێ مژدەیی شادی پێیە وا
من لە ئێوارەوە چاوم دەفڕێ
قەت هیوای چاکە لە ڕوو ڕەش ناکەم
بێوەژن شادە کە وا قەڵ دەفڕی
عەونیتخلص سڵ نابێ لە بەد گۆیی ڕەقیب
لێ گەڕێ لەم دەرە با سەگ بوەڕی