لە کێ پرسم بڵێم دوێشەو خەوم دی
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1102 مشاهده
لە کێ پرسم بڵێم دوێشەو خەوم دی
چییە واتای لە خەو ماهی نەوم دی؟
کە من دیتم بە وێنەی یەک شەوی بوو
بەڵام تاکو بەیانی پرتەوم دی!
لەسەر ئاوێکی ڕوون بووم دەم ڕووانی
بە وێنەی زێڕ و زیو زیخ و چەوم دی
لە ناکاو هاتە خوار هەڵ نیشت هەڵۆیێ
کە دانە و داوی لوول دا خۆم ئەوم دی
فڕی ڕۆیشت بە تاقی ئاسمانا
کە داوی خستە دەریا وەک شەوم دی
کە ئارام بوو نەما هەورە تریشقە،
نەمابوون داو و دانە هەر کەوم دی!