هات فەسڵی گوڵان، بولبولی دێوانە لە کێیە؟

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  2370 مشاهده
هات فەسڵی گوڵان، بولبولی دێوانە لە کێیە؟
شەو ڕۆیی ئەدی عاشقی پەروانە لە کێیە؟
تەفرەم مەدە بەم سەروە کە وێنەی قەدی تۆیە
سەر و سەمەن و لەنجەیی جانانە لە کێیە؟
مەستم بە هەوای عەنبەری دوو زوڵفی سیاهت
بۆیی سەمەن و سونبول و ڕێحانە لە کێیە؟
دەنگی دەف و ئاوازی نەی و زەمزەمەی ساقی
موتریب بە فیدات بم ڕەهی مەیخانە لە کێیە؟
فەرمووی بە تەبەسوم وەرە وا جەژنی ویساڵە
بێ تەوفی حەڕەم جەژنەیی قەربانە لە کێیە؟
تێنووم بە لەبی کەوسەر و ساقی کەرەمت بێ
غەمزە و نیگە و بادە و پەیمانە لە کێیە؟
وای فەرموو گوڵم عەونیتخلص زەدەی دەستی نیگارە
ئەم دەنگ و سەدای ناڵە و گریانە لە کێیە؟!