گەلاوێژ کاتێ هەڵهات نیوە شەو بوو
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1318 مشاهده
گەلاوێژ کاتێ هەڵهات نیوە شەو بوو
کە چاوی مەستی ئەو شۆخە لە خەو بوو
بەیان بوو خونچە پشکووت و هوزاریش،
خەواڵوو کفت و کۆی بیداریی شەو بوو
هەناسەم زوڵفەکەی لادا لەسەر ڕوو
کە مانگ ئاوابوو ئەمجا مانگە شەو بوو
گوتم: بەختی خەواڵوو زووکە! زووکە
دەهەستە هاتنی ڕۆژت بەشەو بوو
مەگەر وا تاریک و ڕوونی بەیانە،
کە ڕۆژ هەڵهات بە بۆنهی کۆچی شەو بوو
کە ئەو ڕۆیی بزانن من نەماوم
کە بوونی من لە سایەی مانی ئەو بوو
لە ڕێی هاتا نەهات ئەمجارە عەونیتخلص
لە مەیدانی گرەو ئەسپی جدەو بوو!