دڵ لە بەینی تەڵعەتی ڕوو و زوڵفەکەی دەیجووورتە

«دڵ» (لەگەڵ دڵدار دایاناوە)
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  1343 مشاهده
دڵ لە بەینی تەڵعەتی ڕوو و زوڵفەکەی دەیجووورتە
گاهێ مەیلی شەو ئەکات و گاهێ مەیلی نوورتە
بەحری عوممانی سروشکم وا بەدەم گریانەوە
پڕ لە دانەی گەوهەرە هەم لەعلی وێنەی سوورتە
بادەکەت پڕ ژەهری مار بێ، بیدە پێم نۆشی دەکەم
چونکە تەبعم هێند موتیعە بەندەیی مەیسوورتە
سا ئەزانی چەند پەشێوە ئەو دڵەی بیماری من
پەی کراوی تیری غەمزەی چاوەکەی مەخموورتە!
ئاسمانی حوسنی ڕوخسارت لە ئەبرۆ و چەرخی ڕوو
تاقی ئەبرۆت دوو هیلال و چەرخی کوڵمەی خۆرتە
خونچەکەی نەشکفتەیی لێوت لە باخی مەقسەدم
تا دەمی پشکوتنی دڵ بولبولی مەنزوورتە!
ئارەزووی ئەم شیعرە «دڵدار» تۆ لە «عەونی» بۆ دەکەی
چونکە ئەم غەمبارە دایم بۆ وەتەن مەجبوورتە!