یاری من نازداری من خونچەی گوڵزاری من

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  1004 مشاهده
یاری من نازداری من خونچەی گوڵزاری من
خونچەی گوڵزاری من، یاری من نازداری من
شەمع و شەوی تاری من، کوڵمەو زوڵفی تووە
کوڵمە و زوڵفی تووە، شەمع و شەوی تاری من
ماهی دە و چواری ڕەونەقی ئەنجوم دەبا
ڕەونەقی ئەنجوم دەبا، ماهی دە و چواری من
دەفتەری ئەشعاری من، تەعنە لە حافز دەدا
تەعنە لە حافز دەدا، دەفتەری ئەشعاری من
لەو دڵی بیماری من، خەنجەری موژگانی تۆ
خەنجەری موژگانی تۆ، لەو دڵی بیماری من
بەسیە توخوا یاری من، میحنەت و جەور وجەفا
میحنەت و جەور و جەفا، بەسیە توخوا یاری من
ئەو بتی فەر خاری من سەجدە بە عەونیتخلص دەبا
سوجدە بە عەونی دەبا، ئەو بتی فەرخاری من