چاوی تۆیە کە منی کردووە بەرگەشتە لە ژین
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1185 مشاهده
چاوی تۆیە کە منی کردووە بەرگەشتە لە ژین
لە یەکەم ڕۆژەوە دیم بوومەتە مەیخانە نشین
شۆخی تەرسا بەچە، چەند پیری لە دین لاداوە
شێخی سەنعانی کە ناچار بووە بتخانە نشین
قوڕ بەسەر ئەو کەسە بەر هێرشی موژگانی کەوێ
خودا زەحمەتە دەرمانی بکا زام و برین!