لەم کولبەیی ئەحزانە، عەشقی سەنەمێکم بوو

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  2385 مشاهده
لەم کولبەیی ئەحزانە، عەشقی سەنەمێکم بوو
لەم چۆڵ و بیابانە، باخی ئیرەمێکم بوو
ئەی دڵ بە خەتا تاکەی، مایل بە خەتاکاری؟
دوێنێکە دەمێکم بوو، ئەمڕۆ نەدەمێکم بوو
بێ هاودەم و هەمتا مام، بۆ خەلوەتی تەنیایی
بۆ موئنیسی ئەحزانی گوڵ غونچە دەمێکم بوو
ئاخر فەلەکی بەدکار دوچاری غەمی کردم
جارێ لە خوا وەسڵی لەب جامی جەمێکم بوو
شایستەیی شاهی بێ، توڕەی سەری زولفەینە
لەم جوملە عەلاماتە، قامەت عەلەمێکم بوو
شەو بۆیی سەری زوڵفی، ئاشفتە دڵی کردم
دەرناچێ لە دڵ دایم، هەرچەند کە کەمێکم بوو
عەونی کە بە خامۆشی، ڕازی دڵی پەنهانە
باتین لە خەتەر دایە، پەروانە شەمێکم بوو!