یاری کەس ناکا فەلەک تا ناکەس و سفڵە هەبێ

وێر و ئەدەب
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  766 مشاهده
یاری کەس ناکا فەلەک تا ناکەس و سفڵە هەبێ
بەوکەسەی نادا ڕووەت، مەشهور بی وێر و ئەدەبی
هەرکەسێ چەرخی فەلەک کردیە قاڕوونی زەمان
هەر تەماشای بکە بۆخۆت و مەپرسە سەبەبی
بێ بوخار نابی چ بەحر و بێ دڕی نابی چ گوڵ
وەک چرای موستەفایی و دووکەڵی بوولەهەبی
هەرکەسێ خۆی نەوێ بۆتۆ، ببە خاکی بەری پێی
کوردە یاخود عەرەبە بۆچتە ئەسڵ و نەسەبی
موخلیساتخلص یار هەیە لوتفی بە زمان و بە قەڵەم
نابی هیچ شوکری لەبیر بکرێ بە کوردی و عەرەبی