قەومی کورد بۆچ ئێوە قەت نابنە برا

کورد
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  859 مشاهده
قەومی کورد بۆچ ئێوە قەت نابنە برا
بەسیەتی پشتتان لە دونیا دابڕا
کوردی ئێران و عێراق و تورک و شام
بۆلە وەقتی خۆی وەها جێ جێ کرا
بۆچی یەک ناگرنەوە یەک پارچە بن
چەنگە باز بن بۆ هەموو لا ئاشکرا
بێ سیاسەت کەس نییە هەر ئێوەنە
وا لەتاریکی دەسووڕێن بێ چرا
چاوەڕێم ئاڵایی کوردان هەڵکرێ
هەرچی هات پێشکەوت و ئاڵای هەڵکرا
ناتەبایی پشتی کوردانی شکاند
بۆ سەرۆکی کەس بە کەس نایێتە ڕا
هەر دەیان وێ باری خەلقی هەڵگرن
ئاوها بن نابنە خاوەن سەرا
قەت مەڵێ بێ دینە کوردی وا نەزان
کورد لەبێ دینیشەوە هەر پاشخرا
چۆن سەرۆکی کورد دەبێ بێگانە بێ
بۆ پشیلە قەت بەزی پێ نەسپێررا
با سرۆک کورد بێت و خوێنت هەڵمژێ
نەک بە بێگانە بڵێن کورد لێی درا
موخلیساتخلص نێزیک بووە گوێت لێ ببی
سەربەخۆیی وا بە کوردستان درا