پەردە لە ڕووتا هەڵدەوە، هەرچی دەبیتن با ببی

شەمامەی بێ خەت
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  728 مشاهده
پەردە لە ڕووتا هەڵدەوە، هەرچی دەبیتن با ببی
مەستانە نەختێ لاکەوە، هەرچی دەبیتن با ببی
ڕەنگ زەردی دەستی فیرقەتم، مردی شەمامەی بێ خەتم
سا بمخە ناو بێستانەوە، هەرچی دەبیتن با ببی
دڵ تۆی کە دیت نەیما قەرار، گێی خۆی نەدا ئەغیار و یار
خۆی خستە وەرتەی عیشقەوە، هەرچی دەبیتن باببی
میحرابی ئەبرۆی تۆم هەبێ، با ڕووم لە قیبلە هەر نەبی
دینم بە عیشقت گۆڕیەوە، هەرچی دەبیتن با ببی
موخلیستخلص ئەوا نیوەی شەوە، هەستە بچۆ لای یارەوە
دەرمانی دەردت هەر ئەوە، هەرچی دەبیتن با ببی