کە لە داو بەر بوو دڵم، هاتەوە وەک داوی دەزی

دەوری جوانی
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  686 مشاهده
کە لە داو بەر بوو دڵم، هاتەوە وەک داوی دەزی
هەڕەشەی کردبوو یار لێم، دڵەکەت داوی دزی
بە خەتا یار گوزەری کرد بە کەنارم سەحەرێ
بە تکا چوومە بەری دانەبەزی، تا نەبەزی
ڕەشەماری کەزییان دێن و دەچن وەک حەرەست
بنی فەت نایێ، برینێ گەزی لێدابێ کەزی
ڕەز و باغێکی پڕی میوەیی نایابی هەیە
کە بە کار نێن هەموو ئاخر دەڕزێتن لە ڕەزی
بە هەوای دەوری جوانیت وەرە موخلیستخلص بدوێ
لە ژوان خۆشە بوەستی لە شەوا تا دەتەزی