زوڵفی داوداوی، هەموو داوێکی هەر داوی منە
نەقشی قەبر
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
1 دقیقه
984 مشاهده
زوڵفی داوداوی، هەموو داوێکی هەر داوی منە
بازی چاوی، فێرە ڕاوی، هەر لەبۆ ڕاوی منە
قەدی لاولاوی هەموو لاوێکی دوو لا کردووە
ئاتەشی ڕووی بۆ خسوسی جەرگی برژاوی منە
سەیری سەحراکە چ ڕەنگینە وەکوو فەسڵی بەهار
قەترەقەترە و چک چکەی خووناوی دوو چاوی منە
بۆنی شەو بۆ دێ لە نیوەی شەو هەموو شەو تابەیان
پێم ئەڵێ ئەو بۆنە بۆنی پەرچەمی خاوی منە
توو خودا موخلیستخلص کە سووتای عەشقی تۆیە دولبەرا
بیکە نەقشی قەبرەکەی ئەو عەبدە سووتاوی منە