کە قاڕەقاڕەی مەڕ هات وەکوو هەوری بەهاری

شەنگەبێری
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 3 دقیقه  1126 مشاهده
کە قاڕەقاڕەی مەڕ هات وەکوو هەوری بەهاری
هێنایە خوار لەسەر سەر ئەو شۆخە کۆفیی لاری
بە هەوری سووری پۆشی زوڵفی کەزیی و ڕەشماری
پشت بەستی بەستە پشتی لە ژێر مەمکی هەناری
ناوی خوای خستە زاری، دەچێتە بیر شەنگەبێری
لەسەر قۆڵی کەلابرد کلەنگوچکی کەتانی
پارچە زیوێ وەدەرکەوت لەژێر بەفری بەیانی
لە دونیادا حەرامە لەپاش ئەو نەوجەوانی
خودا حیفزی بکاتن لە چاوی دوژمنانی
دەڕوا بەخان و مانی، دەچێتە بێر شەنگەبێری
بەینی خەزێم و گوارە نەزێڕ نە کارەبایە
لەسەر مەزاری هەردوو ڕوویان زەرد هەڵگەڕایە
قەلبی لە قەلبە هەرکەسێ بڵێ ڕۆژ یا چرایە
هەرکەس کە دیتبێتی هۆشی لەسەر نمایە
بۆ دینی هەر بەڵایە، دەچێتە بێر شەنگەبێری
بەقەد شەنگ و شۆخی سوڵتانی نەونەمامان
وا کەوتە ڕێ بەلەنجە وەک کەبکی پڕ خەرامان
لە تافەتی لێدەچکا لەسەر هەتاکوو دامان
کەس نەبوو تاس نەبیتن لەبەر بۆنی شەمامان
کەی خوایە دێتە لامان؟ دەچێتە بێر شەنگەبێری
نەسرین و سەرو و لالە، گیابەند و خاو و بەیبوون
شمشاد و عەرعەر و گوڵ، چناری دەستی مەجنوون
چاوشۆڕی ئەم نیگارەن، هەمووی وا بوونە مەفتوون
یەک یەک وەکوو غوڵامان بۆ پایەبۆسی هاتوون
لە پێشی خاک و پابوون، دەچێتە بێر شەنگەبێری
کە هاتە دەر لە ڕەشمار ڕۆژ بوو لەهەوری دەرهات
بە حوسنی خۆی دەنازی، سەرخۆشە و بێ موبالات
غەوغا دەکەتە عەردی، کەوتە سەما سەماوات
عالەمی کوشت بە جارێ، دوو چاوی پڕ ئیشارەت
ئەم فیتنەیە لە کوێ هات؟ دەچێتە بێر شەنگەبێری
بۆ پاسەوانی باغی زابتی چاوی مەستی
تیر و کەوانی هێنا، ئازانە گرتیە دەستی
لەم باغە نەک دزێ بێ، باقە گوڵەک ببەستی
ئەمری دەکردە عەسکەر هەرکەس لە جێی هەڵستی
بۆ سەلام لغ ڕاوەستی، دەچێتە بێر شنگەبێری
دەشتی قەراج بەهەشتە و ئەو حۆرییە بە تەنیا
بۆ دڵ گوشادی جارجار مەیلی دەکاتە هەرلا
قاز و قوڵینگ و سینە، هاتوونە بۆ تەمەننا
بنواڕنە کارغەزالان، شۆن بویتە شێت و شەیدا
کەوتوونەتە چۆڵ و سەحرا، دەچێتە بێر شنگەبێری
موخلیستخلص ئەگەر چی پیرە، قامەتی وا چەماوە
ئەمما لە دڵ جەوان و لاوچاک و تازە لاوە
بۆ گرتنی غەزالان کەیفی لەسەیر و ڕاوە
بە تیری کچە کوردی، جەرگ و دڵی پساوە
یەقین کاری کراوە، دەچێتە بێر شنگەبێری