گەنجی عیشق و عیشقی گەنجی دەوڵەتێکی باقییە

بەرز و ڕاقییە
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  712 مشاهده
گەنجی عیشق و عیشقی گەنجی دەوڵەتێکی باقییە
زینەتی ئەو دەوڵەتە دەست و پیاڵەی ساقییە
قەت برین و زەهری عیشقێکم نەدیت چا بێتەوە
ئاشکرایە حیکمەتی بێ مەرهەمی و تریاقییە
دڵ لەژێر ئەو قەسرە تیرێکی لە بۆهات کاری کرد
لام کەوانی وا لەلای چاوێکی ئەبرۆ تاقییە
گەرچی عاشق عەیبە ئەسراری دڵی خۆی باس بکا
هەرچی دێتە سەر زمانم هەر لەبەر موشتاقییە
دەست لە باڵای بەرزی یار هەڵناگرێ موخلیستخلص بە دڵ
شیعرەکانی بۆیە مەعنای هێندە بەرز و ڕاقییە