یەکەمە دڵدارەکەم بێ سانییە

دەست کورت
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  788 مشاهده
یەکەمە دڵدارەکەم بێ سانییە
یەک دوو ساڵە بێ تۆ یەک دوو سانییە
بێ جینایەت جانی من جانم دەبا
کاری وا هەرکاری یاری جانیە
ئێرە بێ بان بای هەیە فەرمووی بڵێ
ئێرە دێی بیبا نییە بێ بانییە
چایەکی قورسم بە چاکە خواردەوە
پاشی زانیم خوێنی خۆمە چا نییە
یاری شێروانیم بە لەهجە و پەنجەکەی
تێی بفکرە تێی دەگەی «شێر» وا نییە
ئاوی دیدەم زەرد بووەبێ تۆز و کا
ڕەنگی خوێناوی جگەرمە «کا» نییە
بێ شکە دەستکورتی عیشقە موخلیست
ڕاستییە بۆ تۆ دەڵێم شک وانییە