گەنجی عیشق و عیشقی گەنجی دەوڵەتێکی باقییە
بەرز و ڕاقییە
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
928 بینین
گەنجی عیشق و عیشقی گەنجی دەوڵەتێکی باقییە
زینەتی ئەو دەوڵەتە دەست و پیاڵەی ساقییە
قەت برین و زەهری عیشقێکم نەدیت چا بێتەوە
ئاشکرایە حیکمەتی بێ مەرهەمی و تریاقییە
دڵ لەژێر ئەو قەسرە تیرێکی لە بۆهات کاری کرد
لام کەوانی وا لەلای چاوێکی ئەبرۆ تاقییە
گەرچی عاشق عەیبە ئەسراری دڵی خۆی باس بکا
هەرچی دێتە سەر زمانم هەر لەبەر موشتاقییە
دەست لە باڵای بەرزی یار هەڵناگرێ موخلیسناسناوی ئەدەبی بە دڵ
شیعرەکانی بۆیە مەعنای هێندە بەرز و ڕاقییە