ئەم لاوە وەکوو لەولاوە تەماشا کە چ لاوە
لاولاو
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
1052 بینین
ئەم لاوە وەکوو لەولاوە تەماشا کە چ لاوە
وەستاوە، ئەوەندە خاوە، دەڵێی خاوە ڕواوە
قەد عەرعەرە، لەب شەککەرە، ڕەنگ ئەسمەرە، چاوی
غەممازە، پەری نازە، دەڵێی بازە لە ڕاوە
ڕووی وەک گوڵە، مووی سونبولە، خاڵ فولفولە، ئەبرۆی
شمشێرە، موژەی تیرە، بەسەد لیرە کڕاوە
ئەم پەرچەمە، وا پڕخەمە، وەک لەملەمە زوڵفی
زنجیرە، عەقڵ گیرە، بە ئینسان نەکڕاوە
ئەم قامەتە، ئەم سوورەتە، ئەم نەخش و نیگارە
مەعلوومە لە عالەم کە بە پەڕگار نەخشاوە
سەربەستە، عەجەب مەستە، لەبەر دەوڵەتی حوسنی
خۆی بویتە جەفا، پشت لە وەفا، لوتفی نەماوە
تۆی شافی، ئەتۆی کافی، لە بۆ عیللەتی وافیناسناوی ئەدەبی
ئەم عیللەتە تەشخیس بە لوقمان نەکراوە