گەر گوڵی من بولبولم، وەر ئاتەشی پەروانەمە

سێو و خۆخ
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  1007 بینین
گەر گوڵی من بولبولم، وەر ئاتەشی پەروانەمە
خۆ ئەگەر لەیلای منیش مەجنوونی ئەو چاوانەمە
لێم گەڕێ با بێم تەماشای باغەکەت کەم پڕ بەچاو
چەند دەمێکە ئارەزووی ئەو سێو و ئەو خۆخانەمە
ڕۆژی ئیحسان و خەڵات بەخشینە ئەوڕۆ جەژنەیە
وەک هەتیو هاتوومە دەرگا، چاوەڕێی جەژنانەمە
شاربەشار و دێ بەدێ کوچە بەکوچە دەربەدەر
ڕۆژ و شەو دێم و دەچم وەک تەیری بێ هێلانەمە
موخلیسناسناوی ئەدەبیی بێکەس شەهیدی عیشقە دەستی لێ مەدەن
خوونی گەش بۆ ڕۆژی دەعوا شاهید و نیشانەمە