هەر دڵێک عاشق نەبیتن، با نەڵێتن من دڵم

تاقی هۆمایۆن
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 2 دقیقه  1291 مشاهده
هەر دڵێک عاشق نەبیتن، با نەڵێتن من دڵم
بولبولێ یاری نەبێ گوڵ، چۆن دەڵێ من بولبولم
وەعدەبێ لێوی پیاڵەی مەی لەسەر لێو دائەنێم
تا بەلێوی پڕتەبەسسوم، نەم دوێنیتن گوڵم
هەرکەسێکی هاتە ژێر تاقی هومایۆنی عیشق
لافی شاهی نابی لێداتن بڵێتن من زلم
کاسەلێسی سفرەیی ئیحسانی ئەو بان و دەرەم
مومکینم نابی بڕۆم لەو قاپییە چاو پڕ زلم
نەفسەکەم داوێنی گرتووم بیکەمە قوربانی یار
هەردەبی وای لێ بکەم ئۆباڵی نایخەمە ملم
نابی ڕووناکی بداتن ئەختەری ئیقبالی من
تا قەرینی تالع و بەختێکی وارەش وەک قەلم
موستەحیلە دڵ لە غەم خاڵی ببی، ڕۆژی ئەزەل
تێکی هەڵشێلاوە سانیع غەم لەگەڵ خاک و گڵم
بۆ بەپارێز دێتە لام خۆ دەردی من ساری نییە
هەر لەبەر تەئسیری عیشقە وا کەساد و دڵ کولم
فەحسی توو بۆ من تەبیب سوودی نییە چونکی ئەمن
سینە سووتاوی خەیاڵی خاڵەکەی وەک فلفلم
گەر نەشیدی وەسفی حوسنی توو ئەمن تەلحین ئەکەم
کەس نییە یانی لە باغی عاشقی هەر خۆم مەلم
ئایەیی ئیبتالی سیحرم بۆ بخوێنە موخلیساتخلص
لام وەیە دەست لێوەشاوی ساحیرانی بابلم