گەدایی شاهم و شاهی جیهانم

ساحێب قڕانم
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  749 مشاهده
گەدایی شاهم و شاهی جیهانم
غوڵامی عیشق و ئازادی زەمانم
خودانی دە وڵاتی عیشقم لەبۆیە
قڕانێکم نییە و ساحێب قڕانم
تەجەللا گەر بکا بۆ دڵ نیگارم
لەنێو ڕووحانییان ڕووحی ڕەوانم
لەلای یار گەرچی زۆر هەرزان و سووکم
لەلای بادەفرۆشان زۆر گرانم
ئەگەر ساقی بدا مەی تا بەیانی
دەزانم لیلە القدرعربیە دەزانم
لە مەیخانە ئەگەر مەرگم نەسیب بی
شەهیدی زاویەی بیت الامانعربی م
لە ڕێگەی عیشقەوە گەر بێت و بمرم
دەمینێ تا ئەبەد ناو و نیشانم
کە لاهووتیم بە ناسووتی بەدەل بوو
ڕەقیب شادبوو کە تێکچوو ئاشیان
لەبەینی خۆم و یار هەر خۆم حیجابم
کلیلی وەسڵە لام وایە، نەمانم
بە زاهیر گەرچی زۆر دوورم لە ڕەندی
لە دڵدا موخلیسی پیری موغانم