کە پەرت بوو زولفەکەت پەرت بوو خەیاڵم

سیحری حەڵاڵ
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1468 مشاهده
کە پەرت بوو زولفەکەت پەرت بوو خەیاڵم
بەرابەر نەقشی ئەبرۆت وەک هیلالم
هەتا وەک نەی نەگا لێوم بە لێوت
دەبێ هەر سینە کون کون بێ و بناڵم
خەریکی دەوڵەتی عیشقم لە بۆیێ
لە دڵدا خەزنەدار و دەست بەتاڵم
ئەگەر دێی بۆ هەواڵ پرسیم خەبەردە
بە چاوی خۆم هەتا بەرپێت بماڵم
کەمن پیری موغانم سایەدار بێ
چ دەربەستم کە بێ جاهـ و جەلالم
غەزاڵم کەوتە سەحرا ڕاو نەکا کەس
نەوەک تووشی بەڵا بێتن غەزاڵم
تەماشای شیعری موخلیستخلص کە دەزانی
کە خاوەن حیکمەت و سیحری حەڵاڵم