ئەی دەری غاری موبارەک دڵ بە قوربانی تووە
قەسر و هەیوان
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
2 دقیقه
1 مشاهده
ئەی دەری غاری موبارەک دڵ بە قوربانی تووە
یاری سەرتاپا لەتیفم موژدە میوانی تووە
سێبەرت تیرکە بە بەرچاوی حەسوودانی مەخە
خدمەتی شاهانە ئەوڕۆکە لەسەر شانی تووە
شاهی من یاخوا موبارەک بێ سەفەرتان هەر سەحەر
دەست بڵند کردن و دۆعام بۆ دەوڵەتی جانی تووە
بوو بە جێ پێی تەختی ئەحکام و نیزامی تۆ زەمین
بۆ تەجەللا قاب قوسینعربی قەسر و هەیوانی تووە
مەحرەمەت روح الامینعربی بوو هەر کە چووی بۆ لامەکان
نەزمی سبحان الذیعربی بۆ عیزەتی شانی تووە
پەردەدار نازانێ لەو دیو چی هەیە فەرموو ئەتوو
بۆ تووە هەرچی هەبێ ئایاتی سوبحانی تووە
ئەو شەوە کەون و مەکان عالەمی مولک و مەلەکووت
یەک بە یەک جوملە بە جوملە وا سەنا خوانی تووە
هەر کەسێ عاشق بێ ئەو شۆکە بە یادی دولبەری
قولقولی فرمێسکەکانی دوڕ و مەرجانی تووە
تۆی ئەمەل هەرچەند دەچێنم حاسڵاتێکم نییە
موفلیسم ئەمما ئومێدم هەر بە خەرمانی تووە
گۆی سەرم پێی ناگرێ بیداتە بەر شەق هیچ کەسێک
چونکە گۆی مەیدانی عیشق و دەست و چەوگانی تووە
دەفعەیێ دەربێخە بۆ موخلیستخلص گوڵی ڕووت بۆ نیشات
شەو لەنێو باغی خەیاڵ مورغی غەزەڵ خوانی تووە