دڵ کە جێی عەکسی گوڵی ڕووتە کە خاکی کەتە بان

مێرگی گوڵان
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1112 مشاهده
دڵ کە جێی عەکسی گوڵی ڕووتە کە خاکی کەتە بان
سەیری قەبرم لە بەهار چۆن دەبتە مێرگی گوڵان
قەت لە بەینی دووڕووان نابێ کە دووڕوویی بکەی
شاری دووڕوویی نەدیتراوە کە تۆی بێتە ڕووان
سەیری ئەو چەرخەیە ناکەی کە چ تەبعێکی هەیە
دەوڵەتی داوە بە کەر، نیعمەتی داوە بە سەگان
چییە سووچی من و بولبول، چییە ئەو کارە دەکەی
وەسوەسە و ئیفکی ڕەقیب و ڕەشەبای فەسڵی خەزان
موخلیساتخلص ناگەیە مەقسوود، لە وەتەن نەچیە دەرێ
نەگەیە مەدینەی یار و قەدەرێ نەبییە شوان