مائیل بە خەوم هەردەم، جارێ کە بە خدمەت گەم

مەدینە
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1547 مشاهده
مائیل بە خەوم هەردەم، جارێ کە بە خدمەت گەم
لەو بەختەبەدە چ بکەم، نایێڵێ بنووم یەک دەم
سەرمەستی جەماڵی تۆم، مەفتوونی خەیاڵی تۆم
موشتاقی ویسالی تۆم، ئەی سەوی شەهی گوڵدەم
تەن خاکی بەری پێتە، دڵ موورە لەسەر ڕێتە
ئینعام و کەرەم جێتە، لوتفێ کە نەکەی چ بکەم
دڵ خەستە و ناشادم، وەک خەرمەنی بەربادم
جاری بگە فەریادم، ئەی فەخری بەنی ئادەم
گەر بادی سەباری خۆشڕەو، بۆنێ لە مەدینەی ئەو
بێنێ کە لە بۆم ئەوشەو، سەر بێ کە بڵێ ئەیدەم
من عەبد و غوڵامی تۆم، لەو قاپییە قەت ناڕۆم
کام قوڕ بکەمە سەر خۆم، دەست کە لە تۆ بەردەم
موخلیستخلص بە زمان یاری، ئەمما لە دڵان ماری
لوتفێکی بکە باری، تا هەردوو موافیق کەم