ئەی دەری غاری موبارەک دڵ بە قوربانی تووە
قەسر و هەیوان
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
2 خولەک
1160 بینین
ئەی دەری غاری موبارەک دڵ بە قوربانی تووە
یاری سەرتاپا لەتیفم موژدە میوانی تووە
سێبەرت تیرکە بە بەرچاوی حەسوودانی مەخە
خدمەتی شاهانە ئەوڕۆکە لەسەر شانی تووە
شاهی من یاخوا موبارەک بێ سەفەرتان هەر سەحەر
دەست بڵند کردن و دۆعام بۆ دەوڵەتی جانی تووە
بوو بە جێ پێی تەختی ئەحکام و نیزامی تۆ زەمین
بۆ تەجەللا قاب قوسینعەرەبی قەسر و هەیوانی تووە
مەحرەمەت روح الامینعەرەبی بوو هەر کە چووی بۆ لامەکان
نەزمی سبحان الذیعەرەبی بۆ عیزەتی شانی تووە
پەردەدار نازانێ لەو دیو چی هەیە فەرموو ئەتوو
بۆ تووە هەرچی هەبێ ئایاتی سوبحانی تووە
ئەو شەوە کەون و مەکان عالەمی مولک و مەلەکووت
یەک بە یەک جوملە بە جوملە وا سەنا خوانی تووە
هەر کەسێ عاشق بێ ئەو شۆکە بە یادی دولبەری
قولقولی فرمێسکەکانی دوڕ و مەرجانی تووە
تۆی ئەمەل هەرچەند دەچێنم حاسڵاتێکم نییە
موفلیسم ئەمما ئومێدم هەر بە خەرمانی تووە
گۆی سەرم پێی ناگرێ بیداتە بەر شەق هیچ کەسێک
چونکە گۆی مەیدانی عیشق و دەست و چەوگانی تووە
دەفعەیێ دەربێخە بۆ موخلیسناسناوی ئەدەبی گوڵی ڕووت بۆ نیشات
شەو لەنێو باغی خەیاڵ مورغی غەزەڵ خوانی تووە