دەتەوێتن بە موقیمی، چ مەدینە چ مەککە

بێ ئەمەک
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  1121 بینین
دەتەوێتن بە موقیمی، چ مەدینە چ مەککە
ڕاست ئەکەی هەستەوە تا دەچیە ئەوێندەر چ مەکە
عاشقێکی کە لە مەعشووقە بە دوورکەوت قەدەرێ
کەم و زۆر گەر گلەیی هاتە دەمی بێ ئەمەکە
نە بە ساڵ و نە بە مانگ و نە بە ڕۆژ نە بە شەو
نییە تێربوون لە ویساڵت هەموو لای من دەمەکە
ئەوی برسیبی لە ڕێی عیشقەوە تێر نابێ بە هیچ
هەموو دونیای بدەیێ، نابێ بە دوو جەم جەمەکە
کە تماشای دڵەکەی موخلیسناسناوی ئەدەبیی کرد پیری موغان
خەبەری بوو چ ئیرادەی هەیە، فەرمووی: وەمەکە