بەحری «رجز»
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
3 دقیقه
871 مشاهده
«رجز» بەحرێکە شەش «مستفعلن»
ئەگەر سام بێ هەموو کامیلن
عروزەکانی چوارن بە حیساب
«ضرب»ە کان پێنجن بە گوێرەی کیتاب
«عروض»ی یەکەم سەحیحە و سالم
دوو «ضرب»ی هەیە ئەی برای عالم
یەکەمیان ساغە وێنەی «عروض»ە
دووهەم «مقطوع»ە و حوکمی مەفرووزە
«عروض»ی دووهەم «مجزوء»ە و چاکە
«ضرب» ێکی هەیە وەکوو خۆی کاکە
«عروض»ی سێهەم وەسفی «مشطور»ە
چوارەم «منهوک»ە و لامان مەشهووە
«ضرب»ەکانیشیان وەکوو خۆیانە
ئەمجار بێینە سەر شیعری ئەمانە
***
ببارێ بارانی سەلام و سەلەوات
لەسەر لەتیفەی ڕۆحی شاهی عەرەسات
قوربانی تۆم ئەی سەروەری زیندوو دڵم
گیانم فیدات ئەی دڵبەری غونچە گوڵم
تۆ بووی بە ڕەهبەر بۆ هەموو ئەعلامی دین
تۆ بووی بە ڕەهبەر بۆ هەموو ئەهلی یەقین
تۆ بووی کە جوبریلت بۆ نازڵ ئەبوو
تۆ بووی کە وەحیی حەق لەبۆت حاسڵ ئەبوو
وجوودی واجب هات لەسەر ئیرشادی تۆ
تەوحیدی زاتی حەق لەسەر ئیمدادی تۆ
قورئانی تۆ بوو بە بناغەی عیلمی دین
بۆ شەرق و غەرب و ئەوەڵین و ئاخیرین
قورئان لەبۆ تۆ هاتە سەر زەوی
تێراو بوو لێی عالەم چ بەرز و چ ئەوی
قورئان لەبۆ تۆ هاتە خوار لەلای خودا
ئینسانی زانا کرد بە ڕێگەی ئیهتیدا
قورئانە فەرزی کرد ئیتاعەی زاتی حەق
لەگەڵ ئیتاعەی ڕەهبەری نووری شەفەق
ئیتاعەتی ئەمری ئولی ئەمری ئەمین
ئیتاعەتی ئیجماعی کۆڕی موئمینین
ئیتاعەتی موجتەهیدانی پڕ کەماڵ
خاوەنی عیلم و عەمەڵ و عیرفان و حاڵ
قورئانە وا یارانی تۆی سەر خستە دەر
پاش ئەنبیا کە بوون بە «افضل البشر»
قورئان ئیمامەکانی دینی خستە پێش
زانای عولوومی دینی خستە کۆش و کێش
قورئانە ئەولیای هەموو هێنایە سەر
تەختی شەرەف، بەختی سەلەف، تاج و کەمەر
قورئانە کارەبای تەریقی ئیهتیدا
بوو بە چرای عالەم بە یاسای ئیقتیدا
قەرئانە دینی کرد بە ڕێگەی موهتەدی
فەرزی کیفایە و عەین و سوننەتی نەبی
قورئانە ڕێی تەتەووعی هێنایە دەر
کردی بە ڕێگەی عاقڵی خاوەن بەسەر
قورئانە وا حوججەتە بۆ گومڕاهەکان
کە بێنەوە سەر ڕێی حەقیقەت کارەکان
سوننەتی تۆیە کاشیفی مەعنای خەفی
کەشفێکی وا کافی بێ بۆ قەلبی وەفی
سوننەتی تۆیە وا بەیانی ئایەتە
بۆ ئایەتێ کە فەهمی مایەی ڕەحمەتە
«یا سیدی» سەناتە «ما زاغ البصر»
«و ما طغی» حوججەتە بۆ خاوەن خەبەر
ئەخلاقی تۆ عەزیمە لای «رب الوری»
کەرەمە، جوودە، ڕەحمەتە دێ لەسەرا
ئدڤهاس و موعجیزە و کەرامەتت هەموو
سافتە لای ئەهلی سەفا بێ یەک و دؤ
نووری وجوود و تاعەت و سوجودی تۆ
بێ میسل و مانەندن بە وێنەی جوودی تۆ
ئەونە هەیە کە تۆیش وەکوو باقیی بەشەر
عەبدی خودای لەسەر قەزا و لەسەر قەدەر
ئەنا بە تەنیا تۆ لە سینفێکی ئەوی
خاوەن سەفا و خاوەن وەفا و بە پڕتەوی
قەسەمی پێ ناوێ، بە قورئانت قەسەم
نەخؤشە ڕۆح و بەدەن و سەر و جەسەم
هیوام فەقەت پاش کەرەمی زاتی خودا
شەفاعەتی تۆیە لە ڕۆژی مەوعیدا
شەفاعەتێکی وا کە دابگرێ هەموو
تاوانی نامیتخلص «کاملا» بێ یەک و دوو
ببارێ بارانی سەلام و سەلەوات
لەسەر لەتیفەی ڕۆحی شاهی عەرەفات