الهزل المراد به الجد

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  969 مشاهده

بیست و سێهەم: «الهزل المراد به الجد»ە واتە گاڵتەیێ کە مەبەستت لێی ڕاست بێ و گاڵتە نەبێ، وەک لەم بەیتە عەرەبییەدا:

اذا ما تمیمي اتاك مفاخرا
فقل عد عني، کیف أکلک للضب؟

«نامی»یش بۆ نموونەی ئەم جۆرە سنعەتە ئەڵێ:

ئەپاڕایەوە هەژارێ لە خوا
پارچەیێ نانی وشکی پێ بدا
دەوڵەمەند ئەیوت کە نانت نییە
کولیچە بخۆ، خراپیی چییە؟