القول بالموجب
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
848 مشاهده
بیست و چوارەم: «القول بالموجبعربی»ە کە ئەوەتە لە قسەی کەسێکا سیفەتێ بدرێ بە کەسێ و حوکمێکی بدرێتە پاڵ، تۆیش بێی ئەو سیفەتە بۆ کەسێکی تر ئیسپات بکەی، وەک لەم ئایەتەدا: «يقولون لئن رجعنا الي المدينة ليخرجن الاعز منها الاذل، ولله العزة و لرسوله و للمؤمنينعربی»
نامییش بۆ نموونەی ئەم سنعەتە وتوویەتی:
ئەڵێ چووینەوە بۆ هەوارگەی یار
پاکان دەر ئەکەن کۆمەڵی بەدکار
من ئەڵێم پاکان یارانی خودان
ناپاکان پیاوی ئاژاوە و هەران
بەدکار بێگانەی حەفتا ملەیە
فێڵ و تەڵەکەی پلەپلەیە
لە دێمەکارا چەشنی ڕەشمارە
لە ناو ئاوایی وەک گورگی هارە
قسەی دوژمنی ئیسلام گوێ مەگرن
ئەوانە چاوگەی بەدکاری و مەکرن