ئەی ماهی دوو هەفتە ڕوخی، سیمین بەدەنی تۆ

از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
 3 دقیقه  1016 مشاهده
ئەی ماهی دوو هەفتە ڕوخی، سیمین بەدەنی تۆ
سەرچەشمەیی کەوسەر، چەهی زەمزەم زەقەنی تۆ
من مەیخۆر و مەستی لەبی لەعلی یەمەنی تۆ
هەر چەند سیەهـ چەردە و کوتاهـ تەنی تۆ
سەردەستەیی عوششاقیی و شیرین سوخەنی تۆ
ئەی شۆخ بە قامەت تۆ نیهالی چەمەنانی
سەروی سەهی، قەد عەڕعەڕی، شای سیم تەنانی
غارەتگەری عەقڵ، ئافەتی دین، قەلبیی و جانی
دەرمان و دەوایی دڵی ئەهلی مەرەزانی
گەر تەعمی بکەن شەربەتی غونچەی دەهەنی تۆ
خەڵقان بە خودا یاری مە سەرپشکی گوڵانە
سەرداری هەموو میللەتی سەر ڕوویی جیهانە
عەیشی دڵ و لەززاتی بەدەن، ڕاحەتی جانە
هر چند جدا از منیفارسی بێ شک تۆ بزانە
از روز ازل تا به ابد جان منی توفارسی
لەیلایی عەرەب، شیرینی ئەرمەن، شەهی دڵدار
بەڵقیسن و گوڵەندام و زوڵەیخایی بە ڕەفتار
گیسوی چو مشکین تو مانند سیه مارفارسی
داییم لەبۆ عوششاقی دە مەحزوونی دڵ ئازار
با غمزه و ناز، پنجه‌ی شیران فکن توفارسی
لەو ڕۆژە کە خیلقەت بووە دەشت و دەر و دنیا
نە لەیلی، نە شیرین، نە عوزرا و نە زولەیخا
کەس نەبووە بە مانەندی تۆ مەحبووب و بێ هەمتا
مەجنوون و فەرهاد، یۆسف و وامیق بۆ تۆ شەیدا
چون شمه‌ای در غنچه‌ی گل پیرهن توفارسی
ئەی شیرینی خووبانی دوو عالەم بە تەمامی
سەردەستەیی جوانانی لە دنیای نیکوونامی
عاشق بە تەمای تۆی قەبووڵ کەی بە غوڵامی
یەک تاری لە زولفی تۆ بەسە عارف و عامی
چی لەحزەیێ دی شوعلە وەجهی حەسەنی تۆ
ئەی شۆخی شەکەر لەب، ئەتۆ مەحبووبی لە عالەم
شاهان، چ سکەندەر، چ فەرەیدوون و چ حاتەم
پابووسە لەبۆت، زوبدەیی نەسلی بەنی ئادەم
ساحێبی سیەهـ مار و ئیلان، ئەژدەر و ئەرقەم
ئاهووی خوتەنێ، مامزی سەحرای وەتەنی تۆ
سەد ناوی خودا لەو قەدی وەک سەروی ڕەوانت
لەو لەفز و کەلامی شەکەرین، نوتقی دەهانت
لەو تاقی دوو ئەبرۆیی وەکی قەوس و کەمانت
سەد جار بەجارێک سەری من فیدیەیی جانت
چونکە لە جیهان سەرو قەد و یاسەمەنی تۆ
تا وەقتێ دەبێ چاوی مە ازفارسی خاکی لەحەد پڕ
قالب دەبێ ساکن، لە بینایی حەجەر و قوڕ
خاڵی نییە دڵ لەحزەیێ ازفارسی ئاگری تیژ گڕ
بەو ساحیبی وەک قەوسی پڕ ازفارسی تیری جگەربڕ
بەو چاوی دەوەک جادووگەری پڕ فیتەنی تۆ
یا ڕەببی بە زات و سیفەتی بێ خەلەل و عەیب
دانەندەیی سیڕڕ و عەلەن و مەخفی و هەم غەیب
بێ فەریە و بێ مەریە و لاشەککی و لاڕەیب
وەی نادری نەو توحفە و نەو جەوهەری دەر جەیب
دوور بی لە غەم و دەرد و هجوومی میحەنی تۆ
ئەی ئەحمەدی کۆرتخلص سەد کە لە کن خۆت بە زبانی
حەددت نییە مادیح بی لەبۆ دڵبەری جانی
عالەم هەموو موشتاقە بە ڕوخساری جوانی
گەر تامیعی مەحڕەم بی بە ئەسراری نیهانی
از نیک و بد هیچ احدی دم نزنی توفارسی