دڵبەری بێن ماوەری، وەرد ئەحمەرێ، ڕوو گوڵشەنێ

از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
 8 دقیقه  1344 مشاهده
دڵبەری بێن ماوەری، وەرد ئەحمەرێ، ڕوو گوڵشەنێ
ساق ستوونێ، باز عیوونێ، تیر بە خوێن، کێل گەردنێ
حۆری جەنناتی عەدەن، سیمین تەنێ، پاک دامەنێ
لێو وەکوو یاقووتی کان، سی و دوو ددان دوڕ مەعدەنێ
بەوری بێ سامان و ڕەنگین پەنجە و شێر ئەفکەنێ
ڕوو گوڵێ، خاڵ فولفولێ، دڵ غافڵێ، مەست بێ خەبەر
نەو خەتێ، نەی قامەتێ، نوور جەبهەتێ، گۆنا قەمەر
ئافەتی پیر و جەوانان، تیرزەنی جان و جگەر
چونکە من بەندەی زەلیلم، شەوقی سەودای تۆم لە سەر
پێم بکە ڕەحمێ، فیدات بێ جان دەگەڵ مڵکی تەنێ
سەرخۆش و سەرداری ڕەندان، نەوجوان و نازەنین
ماهی تابان، سووڕەت و ڕوح ئافتاب و نوور جەبین
عەقڵی سووتاند، دینی فەوتاند، ئافەتی دونیا و دین
عەقڵ و دین پاک چوو لە دەس من، بوومە ڕسوایی زەمین
بۆچی وا بێ ڕەحمی جەللاد، دین بەتاڵ و ڕەهزەنێ؟
حۆریی بەلقیس ڕەنگ، سەرداری ڕەندان، باش باش
موبتەلای دیداری تۆم، دوورن لە من عەیش و مەعاش
خواردنم خوێنی جگەر، دەرد و غەمە، میحنەت خەراش
گەر تۆ ئوستادی تەمات نەججاڕییە، ئەی دڵتراش
ژێری تەشوێت جەرگی من سۆراخ بکە با ئەشکەنێ
دڵبەرا ئینساف نییە هێندە لەبۆ تۆ غەم بخۆم
ئەز لە داغ و حەسرەتی تۆ قەد چو چەوگان، سەر چو گۆم
چ بکەم ئەز حەق نامکوژێ، زۆر عاجزم لە ژیانی خۆم
بای سەبا بۆنێکی خۆش گەر بێ و لە جانان بێنێ بۆم
نامەوێ ما تشتهی الأنفسفارسی بە حوکمیش بمدەنێ
عاجزم، زارم، زەلیلم، دڵ بریندارم بە ئێش
نامەوێ هیچ کەس، فیدات بێ قەوم و خزم، فرزەند و خوێش
خۆزیام بەو دەردەداری سی و دوو ساڵ دەردکێش
بەس نییە ئومێد هەیە مەرگ یا شفایەک بێتە پێش
نەک وەکوو من نائومێد، دڵ حەبسی چای بێ ڕەوزەنێ
خانەیی بێ ڕەوزەن و بێ دەر لە من زیندان میسال
مەنجەنیق ناری خەلیل، پڕ نەوت و ڕەوغەن توند و تاڵ
وای بەتین کرد کافری بێ ڕەحم و ئینساف، دین بەتاڵ
پێی دەسووتێ قەلبی مەحزوون، قەقنەس ئاسا، خەستەحاڵ
کوورەیی پڕیشک و پەنگر، ئاوری دارەبەنێ
هەر لەوێ ڕۆژێ کە فامم کرد، عیشق لێم بوو دوچار
هەر دەبوو بۆ خۆم بزانم قەت لە من سووک نابێ بار
هەر گرانتر ڕۆژ و شەو، قنیات و قووتم ژەهری مار
خەڵق گوڵ و ڕیحانی چاندن، من غەم و دەرد کشتەکار
هاتە حاسڵ یەک بە سەد، هەڵبڕد زەکاتی خەرمەنێ
ڕۆژێ سەد شوکرێ دەکەم خالیق لەگەڵ من کرد کەرەم
با سەبەب لەفزی دەخۆش ئەز بووم لە زیندان موحتەرەم
وەرنە سەد کەس میسلی من مەتروود، زەلیل بوون و عەدەم
غەرقی گێژاوی هەلاکەت بووم لە دەستی باری غەم
ئاخ نەچێژام شەربەتی شیرین لە غونچەی دەهەنێ
یار دەڵێ حەددی چییە بێ چاوی بێ عەین و نەزەر
ئەو چ جێی لێیە لەبۆ من بێنە عەبد و خاکی دەر
کەی لەبۆ من ئەو بووە سەڵت و موجەڕڕەد، دەربەدەر
پێی بڵێن کۆتا بکا لەو لەفز و گوفتار و خەبەر
وەرنە من پەنجەم دەکەم ڕەنگین بە خوێناو و خەنێ
کەس نییە ئەمڕۆ وەبیر بێنێ خەیاڵی شەفقەتێ
بچتە کن جانانەیی من، عەرز بکاتن وێ خەتێ
پێی بڵێ هیجرانی بۆت سووتا لە داخ و حەسرەتێ
خالیقی بۆ عاسییان نارد ئایەتی لا تقنتعربیێ
بەڵکە ویش بۆمان بنێرێ موژدەیی لا تحزنعربیێ
پرسیارم کرد لە ئەهلی مەعریفەت عاقڵ تەواو
داخۆ من سووچم چ بوو، یارم لە قەتڵم بوو بە داو
ناگەهان بۆ من دەهات شیرین سەدایەک ازفارسی نەکاو
چونکە سەبرت گرت لە دنیا، ئەحمەدی بێ هەر دوو چاو
حوببی یار دەتباتە ڕەوزەی باغی جەننەت چیمەنێ
ئافتابە سووڕەت و ڕوو ماهی تابان، نوور جەبین
عەقڵی سووتاند، عومری تاڵان کرد زەواڵی ڕاهی دین
دین و دنیام پاک لە دەس چوو، بوومە ڕسوایی زەمین
سەرخۆش و سەرداری ڕەندان، نەوجوان و نازەنین
لەززەتی قەنداوە ماچی لەعلی لەب، ڕوو ئەحسەنێ
قەددی تو سەر و سنەوبەر، عەڕ عەڕ و نەی، نەونەمام
هەر کە من دیم، شیبهی مەجنوون چووم لە نەجدم گرت مەقام
سەر بە سەودا، دڵ بە حەسرەت، شێت لە ڕووی ئەرزی گەڕام
بۆچ لە زارت کەم دەبێ ئەی دڵبەری شیرین کەلام
وەک ئیمانداران بڵێی جارێک لە سینەم سەر وەنێ
دەس لەناو دەس، دەم لەناو دەم، دڵ لە غەم خاڵی و فەراغ
گوێم لە ڕازی زاری جانان، عەتری زولفان درفارسی دەماغ
من دەسووتێم شیبهی پەروانە لە پای شەمع و چراغ
داخودا من کەی دەبم فاریغ لە ئێش و دەرد و داغ
بێخ و ڕیشەی داخ و هیجرانم لە بندا هەڵقەنێ
پادشاهان پادشاهی تەرک کرد، بوونە گەدا
خاک بەسەر من، ڕۆژی وا خۆش حەق لەکوێ بۆ من دەدا
ئەو کەسەی من بۆی سووتاوم کەی دەدا بۆ دڵ دەوا
کافری بێ ڕحم ئەگەر بۆم بێتە سەر ڕێگەی هودا
شاهی ئیقلیم گیری وەک من نین لە ڕوبعی مەسکەنێ
هێندێ خۆم پاراست نەبووم لەو داخ و دەردە ڕەستگار
کەوتە زنجیر دەست و پێی من، پێوە بووم، دڵبەند و زار
من کوتم زنجیری دەپسێنم شەوێک هەڵدێم بەغار
دڵ کوتی خاکت بەسەر بێ مڵکی وین ئیسلام، کوفار
بۆ کوێ هەڵدێی نابێ ڕزگار کەوتیە بەحری گێژەنێ
ناکەم ئەز بۆ خۆم هەڵێم ڕاکەم لە دەس تیری موژان
نەشتەری جەرگ و دڵان ئەو قاتڵی عاشق کوژان
خوێن بەخوڕ دێ جۆ بەجۆ، سەر کرد لە دامانم ڕژان
جەرحی دڵ ڕۆژ و شەوێ وا داییمە پڕ جۆش و ژان
تیغی تۆ چی وێی کەوێ دەبڕێ زرێ و جەوشەنێ
دڵبەری سەرخۆش و مەست ازفارسی حاڵی عاشق بێ خەبەر
سووت بە داخ و حەسرەتی قەلب و بەدەن، جان و جگەر
هێندی من ناڵیم لە دەرگات، هیچ و پووچ و بێ سەمەر
بەس نەبوو فەرهاد ئەگەر عاشق بوو، چاوی بوون لەسەر
ئەز بەبێ چاوی چلۆن تەی کەم مەکانی ئەرمەنێ
خاس و عام لۆمەت دەکەن خەڵق ئەی زەریفی نوور بەدەن
بێ گوناهـ و بێ خەتا کردووتە قەستی جان و تەن
عەیب نییە بۆ عاشقان مەدحی جوانان هەر دەکەن
لایقی مەدداحی تۆ نیم، نەونیهالی نێو چەمەن
بمکە سەرگەرد و فیدای خاڵت لە شیبهی سووسەنێ
عەیب نییە بۆ من ڕەفیقان گەر فیدای کەم ڕوح و جان
چون سەری کرد خوێن لە چاوم هەر وەکوو سەیلی ڕەوان
دەردی پەنهانم بە مەعلوومی ئەوا خۆی کرد عەیان
خۆشە بە زبان و کەچی نایێتە تەقریر و بەیان
بوومە سەنعان من لەبۆت حاشا لە ماڵ و مەسکەنێ
تۆ خودا دڵگیر مەبە لێم تا فیدات کەم ڕوح و جان
ئاوی خوێنم دێ لە چاوان هەر وەکوو سەیلی ڕەوان
وەک عەرەب سەد جار دَخِیلَکفارسی هەر دەڵێم من ئەلئەمان
بەو قسەش باوەڕ کە ناکەی، با زەریف بۆت کەم بەیان
بووم بە سەنعان من لەبۆت، حاشا لە دین و مەوتەنێ
حوببی یار شیرە، دڵم قازانە، عیشقی حەق هەوێن
نۆشی جانی عاشقان بێ، وان غەم و دەرد هەر دەوێن
حەسرەت و ئەندۆهی یارم تاعەتی ڕۆژ و شەوێن
حەمدولیللا با ڕیاحین تۆش لەبۆ مەی غەمڕەوێن
وەرنە بۆ من قەت تەواو نابێ غەم و دەردی دنێ
هیندییانت ساکینی تەختی جیهان ئاباد بوو
شایە هەر کەس زوو لە قەید و بەندی وان ئازاد بوو
هەر کەسێ گرتیان هەتا مردن مەلوول، ناشاد بوو
«عیشق بێستوونی لە بن کەند، ناو لەبۆ فەرهاد بوو»
وەرنە ئەو حەددی چ بوو بێستوون بە تیشە هەڵکەنێ
ئیشتیاق و ئارەزووی من دیتنی ڕوویی تووە
شا کەمەندی تاری حوڵقوم تاری گێسوویی تووە
هەر کەسێ ماییل بە شەخسێکە و نەزەر سوویی تووە
قەلب و ڕوحی من فیدایی قەددی دڵجوویی تووە
قەددی تۆم ئاڵا و عەلەم، بەیداغی سەدری قۆشەنێ
ئەحمەدی کۆرتخلصی بێ چاو تۆ خۆت دەخوازی وەسڵی یار
گەر شەو و ڕۆژێ بکەی ئەفغان و زاری و جان نیسار
یار لە سەد مەعشووقەیی قەلبی وەکوو تۆ سەد هەزار
داییما هەر دوور دەبێ، نایێتە سەر قەول و قەرار
ناهومێد بە، نابێ قەت دەستت حەماییل گەردەنێ
ئەحمەدی کۆرتخلص بەس لە عیشقی خاڵی مەحبووبان بناڵ
عومری فانی خۆت لە سەودای ڕوویی وان دا بەر زەواڵ
نائومێد بە قەت لە جانان ناگەیە باغی ویساڵ
مفت و خۆڕایی حیماری ژێری باری مانگ و ساڵ
کوێری وەک تۆ هەرزەگۆ، بۆسێک دەخوازی ناتدەنێ
ئەحمەدی کۆرتخلص تا بمێنی تۆ لە دنیای پڕ خەتەر
بگری بۆ خۆت داییمە، داوێن بە خوێن و چاوی تەڕ
سەر لە ڕێی دڵبەر مەپێچە گەر قەبووڵتە خاکی دەر
ڕۆژی جەنگی شاسواران کرد حەماییل شا سپەر
تۆش دوو دەستی یار حەمایل بێ لە دەوری گەردنێ