سوبحان لە شاهی غەففار
از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
16 دقیقه
1373 مشاهده
سوبحان لە شاهی غەففار
یا خالقی کەرەمدار
یا عەزیز و یا غەففار
یا کەریم و یا سەتتار
لە بێ گیان و لە گیاندار
لە ئیسلام و لە کوففار
وەڵڵا بینای کردگار
بەبێ تۆ ناکرێن چ کار
قال الحليم الستارعربی
يولج الليل في النهارعربی
هەر تۆی ڕەحیم و ڕەحمان
تەوفیق دەری موستەعان
لە جوملەیی جینن و ئینسان
بێ تۆ ناکرێن چ فەرمان
غەفووری گونەهکاران
دەستگیری هەژاران
شیفادەری بیماران
هەر تۆی کارسازی کاران
حورمەتی هەر چوار یاران
دوور بین لە ئاگر و ناران
یاغەففار و یا غەفوور
لە عەیب و عیللەت بین دوور
دوور بین لە عەیب و عیلەل
یا بینایی لم یزلفارسی
هەم قەییوومی بێ بەدەل
زات و فیعلت بێ خەلەل
کەس بێ ئەجەل نامری
پادشاهی قادری
ڕەببی هەر تۆی سابیری
هەم کەبیر، هەم کابیری
قادری حەییی ڕەشید
یا وەلی و یا حەمید
یا قەریب و یا مەجید
فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدفارسی
حەییی بینا و بێ نەزیر
تاق و سەمیع و بەسیر
فەردی بە خوڵق و تەدبیر
لە تفڵ و لە جوان و پیر
ئەغنیا و دانا و ئەمیر
شاهـ و سوڵتان و وەزیر
خودای عەلیم و خەبیر
بۆ هەموان تۆی دەستگیر
ڕازقی بۆ مار و موور
نووردەهەندەی ماهـ و خۆر
دەستگیر بۆ شەل و کۆر
خودای کەریم و غەفوور
تۆی ساحیبی مرادە
چی پێت نەبێ ئیرادە
نەفعێ نادا لەبۆ کەس
هەر تۆی خودای فەریادڕەس
چی تۆی نەبێ فەریادڕەس
ڕەنجی دەچێ بە عەبەس
لەپاش ئەوان کەلامە
گوێ بدێرن خاس و عامە
حەتتا بڵێن مودامە
بەحسی کافر و ئیسلامە
لە کافری ناپاک دین
ئیسلامی پاک و ئەمین
بە ئەمری رب العالمینفارسی
هەر دەبین و هەر دەچین
لە مەخلووقی سەرزەمین
هیچ کەس نامێنێ یەقین
بە ئەمری خالقی سوبحان
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانفارسی
وەهام بیست لە عالمان
لە کتێبانیان کرد بەیان
ئەووەڵ خالقی سوبحان
دنیای ڕۆنا بە ئیمکان
شەرق و غەرب و جێ و مەکان
بۆ ڕەسووڵی ئینس و جان
وەک من بیستم ئەو مەقال
خلق قبل کل حالفارسی
نە ئەرز نە سەما بوو
نە ئادەم نە حەووا بوو
نە قیامەت نە دنیا بوو
نە ئەنهار و نە ما بوو
نە مەخلووق جابەجا بوو
نێوی ویم مستەفا بوو
نە لەوح و نە قەڵەم بوو
نە کەعبە و نە حەرەم بوو
نە گاو و نە ماسی بوو
نە عەرش و نە کورسی بوو
نە ئادەمی سەفی بوو
پێغەمبەریان ناسیبوو
نە ڕۆژ و ماهـ و هەرد بوو
نە چیا و نە داروبەرد بوو
نە مەخلووق سەرتاسەر بوو
نێوی وی پێغەمبەر بوو
بە ئەمری دانای کردگار
دنیا ڕۆندرا سەر تا خوار
شەو و ڕۆژ، لەیل و نەهار
شەرق و غەرب، بەڕڕ و بیحار
سەبەب ئەحمەدی موختار
دنیای دانا کردگار
سەبەب ڕەسووڵی سەروەر
ڕۆینا کردی موقەددەر
ئاسمان، ماهی مونەووەر
ئەستێرە و شەمس و قەمەر
ئەو ئەرزی وا موعتەبەر
کێوی لێ کردە لەنگەر
فەرمووی رب العبادفارسی
أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًافارسی
وَالْجِبَالَ أَوْتَادًافارسی
ئایەتێکی بەفائیدە
مالکی کوللی ئەنام
بۆخۆی فەرمووی ئەو کەلام
ئەرز و ئاسمان، خاس و عام
خُلِقَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍفارسی
وەک من بیستم ئەو گوفتار
لە عالەم و نامدار
ڕۆژێکی مووسای نازدار
لە ڕەببی خۆی کرد پرسیار
خالقی لەیل و نەهار
عالم بە کوللی ئەسرار
هەم بە حاڵان خەبەردار
سەمیع و بینا و هۆشیار
ئەز دەزانم تۆ خودای
تۆ دەلیل و ڕەهنومای
ساحیبی لوتف و عەتای
غافری جورم و گونای
لایقی حەمد و سەنای
بێ شەریک و بێ هەمتای
لە کەنگێوە تۆ خودای
خودای زەمین و سەمای
دای جەواب ڕەببی جەببار
ئەی مووسایی نامدار
نابێ بترسی لە نار
لەو قسەی کردت پرسیار
ناوێک لە من هەیە حەی
تۆفیق دەری کوللی شەی
ئەزەلی و ئەبەدی هەی
ئەوەی بزانە تا هەی
عومری من زۆر کەسیرە
نایێتە زەبت و گیرە
دنیام ڕۆنا لە ئەووەڵ
ڕزق و ئەعمال و ئەجەل
بۆ محەممەدی مورسەل
کە هیچی نەبوو دەگەڵ
غەیرەز دەعبای ناو خەرتەل
هیچی دی نەبوو دەگەڵ
ئەو خەرتەلی نەدیم بوو
عومری وی زۆر قەدیم بوو
بێ عەدەد عومری ویم بوو
لەسەر ئەرزی موقیم بوو
دوور بوو لە حەشر و شومار
خالقی لەیل و نەهار
لەبۆی خوڵقاند بوو سەد شار
خەرتەل لێی کرد بوون بار
لە ترسی مەوتی جەببار
هەر ڕۆژێ جینگڵ دەخوار
دەیکێشان داخ و حەسرەت
بۆ عومری کورت و غەفڵەت
لە پاشان گریا بە زار
دەنگێک مابوو لە دیوار
حەوت ساڵان گرتی دە زار
لە هەوکی نەدەچووە خوار
پاشان بە ئەمری ئەکبەر
خالقی کوللی بەشەر
دەگەڵ ئەو دەنگی ئاخەر
ڕوح لە قالب دەچووە دەر
دنیا زێڕ و مڵک و ماڵ
چۆڵ ما تا سی هەزار ساڵ
خودای زەمین و ئاسمان
لە پاش هەنگی بە ئیمکان
خوڵقاندی جان ئیبنی جان
لە ئاگری بێ دوخان
بەو قسەم کرد ئیعتیبار
لە کەلام ڕەببی جەببار
وَخَلَقَ الْجَانَّعربی
مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍعربی
خالقی فەردی قەییووم
لە لەفزی خۆی کرد مەعلووم
وَالْجَانَّ خَلَقْنَاهُعربی
مِنْ قَبْلُ مِنْ نَارِ السَّمُومِعربی
ئەرزی نا لە دەستی وان
هێند مەعموور بوو ئاوەدان
خەڵقان کێڵایان سەربان
دەیانکردە دەغڵ و دان
ڕێ بڕا بوون لە کێوان
لەو پاش بە ئەمری سوبحان
بوونە ساحێبی عیسیان
غەزەبیان لێ دەگیران
لە ئەرزدا کران پەنهان
لەوانیش یەکیان نەمان
ئەوجار وای کرد موقەددەر
ڕۆنیا ئادەم موستەقەر
خالیقی حەیی و مەتین
لە ئایەتی کرد موبین
بە لەفزێکی زۆر شیرین
«وَ خَلَقنا آدَمَ فِی طین»
ئادەمی ڕۆنا لە پاش
حەووای لێ کردە وێڵداش
هاودەمێکی گەلێک باش
مەخلوق لەوان کەوتنە پاش
بە ئەمری حەیی ئەحەد
خودای ئەزەلی و ئەبەد
لەوان پاش کەوت وەلەد
بێ ئەژمار و بێ عەدەد
وەک من بیستم ئەو گوفتار
لە عالمی دە نامدار
سێ ڕیوایەت بوون ئەخبار
یا سەد جووت بوون بە ئەژمار
یا چل ئادەمی بۆ شیس
ساحێب تەقدیس و تەدریس
زۆر مێهرەبان و ئەنیس
بۆ ئوممەتی بوە ڕەئیس
لە پاشی وی دەهات «نووح»
ساحێبی فەتح و فتووح
گەشاوە پێی گیان و ڕوح
بۆ ئۆممەتی بوە مەمدووح
نۆسەد ساڵی بە ئەژمار
نووح نەبیی دەعواکار
شەڕی کرد دەگەڵ کوففار
دەگەڵ قەومی نابەکار
فەرمووی ڕەببی عەللامە
دەر حەق بە وان کەلامە
فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍعربی
إِلَّا خَمْسِينَ عَامًاعربی
حەفتا کەسی بە ئەژمار
لەناو میللەتی کوففار
بە ئیرادەی کردگار
پێی موسلمان بوون ئەوجار
پاشان گریا بە زارە
دوعای خواست لە جەببارە
«لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ
مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا»
ئەگەر بمێنن یەک سەر
لە دین دەبن بێ خەبەر
نایەنە زەبت و زەفەر
عەبدان لە دین دێننە دەر
ئەو جار خالیقی سوبحان
دوعای قوبوڵ کرد لە زمان
لەبۆ وانی نارد تۆفان
چل گەز کەوتە سەر کێوان
بە هیلاک چوون هەموویان
لەو تاییفەی سێ کەس مان
بە ئەمری حەیی فەریادڕەس
خودای دەستدار و بێ دەس
لەو تاییفەی مان سێ کەس
ئەو سام و حام و یافس
گوێ و لێ بێ ئەی برادەر
گوناهکاران سەرلەبەر
لەبەر حوببی پێغەمبەر
ئەو ڕەهبەر و ئەو سەروەر
عەزابن نایێتە سەر
هەڵگیراوە تا مەحشەر
هەر کەسێکی عاقڵ بێ
یەک جیهەت و یەکدڵ بێ
دڵپاک بێت و عادڵ بێ
ئیمانی پێ کامڵ بێ
ژینێک مردنی لە دوو بێ
دەبێ چ شایی و پێ بێ
گەر بە عەقڵ و کەماڵی
ساحێب هۆش و خەیاڵی
لە ترسی زولجەلالی
ڕەنگە داییم بناڵی
بەحسی مردنێ و حاڵی فەوت
جحێڵ و جوان، پیر و چەوت
خالیق دەیفەرموو بە زەوت
«كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْت»
ئەوجار خالیق بە هەیبەت
ساحێبی عیلم و حیکمەت
عیزرائیل کرد موسللەت
لەبۆ سەر جەمعی ئۆممەت
لەبۆ سەر جەمعی گیاندار
عیزرائیلی کرد دیار
عیزرائیل کردی گوفتار
ئەی خودای پەروەردگار
هەر تۆی قادر و موختار
تۆ من دەکەی خەتاکار
جوابی دا خودای قادر
ئەو عەرز و عاسمان ڕاگر
هەر کەس بە دەردێک دەمرێ
کەس خەتای تۆ ناگرێ
کاری خۆم ئەز، پێک دێنم
زوو ڕوحی لێ دەستێنم
چی ڕزقی لێ بستێنم
سەری لێ دەشێوێنم
بەخشەندە و غەففارم
حاکمی کەڕەمدارم
گەر بە غەزەب بنواڕم
شاخ و کێوان دەهاڕم
سەر دێننە دەر لە قەبران
ڕەببی نەنکەی سەرگەردان
عالمان وا خەبەر دان
ڕەببی نەنکەی سەرگەردان
بە ئەمری خالقی غەففار
دەکرێتە بانگ و هاوار
کوا مەردی لە دنێ سەردار
فەخر و پێ دەکرێ ئیزهار
کوا ئیسلام، کوانێ کوففار
کێ بوو دەهاتە گوفتار؟
کوانێن کافری دە دڵڕەش
موسوڵمانی دڵ بە غەش
ئەوەی سەریان چۆتە هەش
بێن ئەو مڵکەی بکەن بەش
ئەمن کردم موستەقەڕ
خەڵقی دەعوای بوو لەسەر
هەتا دنیا دنیا بوو
مەردی وەهای تێدا بوو
ساحێب دەستە و سوپا بوو
هەر کەس بۆ خۆی هەرا بوو
هێند عاقڵ نەبوون سەلیم
بڵێن «أَستَغفِرُاللّهَ الْعَظیم»
ڕۆژگاریان هات و چوون
وەها پێی ببوون مەفتوون
«أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ
كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ»
کوانێ ماڵی بە بنیات
گەورە و ساحێب دەستەڵات
شار و قۆنگرە و قەڵات
بۆ عەنقای ساحێب داهات
ئەو سەرداری بە قووەت
ساحێب هیممەت و قودرەت
بۆ عەنقای ساحێب حەشمەت
هەم دیوانی پڕ زینەت
زەڕق و زینەت و دیوان
زەمزەمە و سفرە و میوان
تەرتیبدەر و بە ئەرکان
بائەدەب، عەقڵ و ئیمان
عەدڵ و نەسەق و میزان
نازەنین و نەوجەوان
لە بچووک و گەورە و گران
کوان لەوان یەکیان نەمان
پاڵەوانی پڕ هونەر
ساحێب هەیبەت و خەتەر
هەر چوار یاری پێغەمبەر
ئەوانیش نەمان یەکسەر
بورج و قۆنگرە و وشار
زینەتی حەوش و حەسار
شاە و لەشکر و سەدار
یەک لەوان نەمان چ جار
فەرمووی خالقی جەببار
لە قورئانێ بوو ئیزهار
«لِمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ
لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ»
گوێو لێ بوو ئەی برادەر
بەحسی دنیای حیلەگەر
ئەو جار خودایی ئەکبەر
لە قیامەت دەدا خەبەر
«وَمَا أَمْرُ السَّاعَةِ
إِلَّا كَلَمْحِ الْبَصَرِ»
بە ئەمری کردگاری
پادشای پەروەردگاری
کە ئەو باران دەباری
لە ئەرزێ دەبێ جاری
بە ئەمری پادشای جەلیل
دەژیەتەوە ئیسرافیل
ئیسرافیل دێتە حوزوور
دەفەرمووی پادشای غەفوور
تۆ فوو بکە نەفخی سوور
«فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ»
ئەڕواح کە دەبیەن لە ژوور
بۆ قالبان دەبن مەسروور
کە نەفخی سوور بوو عەیان
ڕادەوەستن بۆ فەرمان
عاجز و فەقیر و هەژار
بێ هۆش و مات و غەمبار
دڵ بە غەم و غەمبارە
بێ تاقەت لە گوفتارە
«وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى
وَمَا هُمْ بِسُكَارَى»
فەرمووی خالقی جەببار
با بێن جەمیعی دەییار
هەر کەس بە ئەنداز و میقدار
لە جێی خۆی بگرێ قەرار
هەرچی میللەتی کوففار
بێ جوابن و بێ پرسیار
دەکەن فەریاد و هاوار
دەفەرموێ خودای قەههار
«لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُو النَّارِ
وَأَحَلُّوا قَوْمَهُمْ دَارَ الْبَوَارِ»
«جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا
وَبِئْسَ الْقَرَارُ»
«فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا»
چون بە تەفسیر موحتاجە
حەزرەتی خەیرولبەشەر
وای بە مە داوە خەبەر
لە وەختی هاتنی مەحشەر
دە سونفیان دێن موقەڕڕەڕ
ئەووەڵ دێن وەک مەیموونە
لە زەکات مانع بوونە
دووەم دێن وەک بەرازی
بە حەرام بوونە ڕازی
سێیەم دێن سەر بەرەو ژێر
سووتخۆری دە گوێ نەدێر
چوارەم دێن کوێر و بێ چاو
«جابیر» لە حوکمان تەواو
پێنجەم دێن کەڕ و لاڵن
ئەو موعجیب بە ئەعمالن
شەشەم دێن زبانی وان
دێتە خوار تا سنگیان
کێم و خوێن لێی دێتە دەر
بە سەر بۆنی وی یەکسەر
عاجزن ئەهلی مەحشەر
ئەو مەلانە وەعزدەر
دەوەستن دەستە و نەزەر
قەول و فیعل نین بەرابەر
حەفتەم دێن ناتەواون
دەم و لووتیان نەماون
دەست و پێیان بڕاون
وان جیران ئەزیەت داون
هەشتەم دێن هەڵاوەسراو
زەرد و زەعیفن تەواو
بە دار ئاگری پڕ تاو
دەسوتێن جەرگ و هەناو
وان لە دنیا کرد فەساد
ماڵی خەڵقیان دا بەباد
بە زاڵمی دە پڕ عیناد
هەر دەکەن هاوار و داد
نۆیەم دێن بۆگەنیویان
وەک کەڵەشە تۆپیوان
وان بۆ تاعەت مانیع بوون
بۆ بێ دینان تابیع بوون
دەهەم دێن زۆر بە دەردە
لیباسێکیان دەبەردا
چ جار خۆی لە بەدەن دا
گاز گاز گۆشتی بەردەدا
وان تەکەببور لێ دەدا
گەپیان بە خەڵقی دەدا
پاشان بە ئەمری سوبحان
لە نێو جەمعی موسڵمان
ئەوان دوورن لە عیسیان
نوور لەسەر وان زۆر عەیان
ڕووناکە دەور و بەریان
کافر دەمرن لە حەیفان
فاسق دەکێشن ئاهان
چلۆن خۆن کرد ماڵوێران
ئەگەر عەقڵن هەبایە
بیستبان وەعزی مەلایە
قەت ئێمە لە دنیایە
نەندەدیت ئەو جەفایە
چاک بزانن برادەر
فەرمووی خودایی ئەکبەر
چی لە دنیا عاقڵ بێ
عەقیدەی زۆر کامڵ بێ
داییم بترسێ لە نار
هەڵبێ لە فاسق و کوففار
دەگەڵ ڕەفیقی بێ دین
ئەسلەن نەبێ هەمنشین
لادا لە مەحرەماتان
ڕوو بکاتە واجباتان
دوور دەبێ لە ئافاتان
لە جەفا و لە بەڵاتان
بە سوننەتی پێغەمبەر
دەنپارێزێ لە سەقەر
چی نەکا سەوم و سەلات
وەدەر نەیێخێ زەکات
پەنا بۆ دینی نەبات
ئەسڵەن نایبێتن نەجات
بە ئەمری خودای ئەکبەر
میزان دەکرێ موستەقەر
پاک دەکێشرێن خێر و شەڕ
قورئان وا دەدا خەبەر
«فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ
وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ»
هێندێک مزگێنی لەوان
لای خێرانیان بوو گران
وەستاون دەستە و نەزەر
خێر و شەڕیان بەرابەر
هێندێکیش پڕ دەرد و ئێش
گوناهـ گەورە وەک گامێش
خێریان هەر وەک باڵی مێش
بۆ جەهەننەم دەچنە پێش
بە ئەمری دانای کردگار
خاس و عامی مە یەکجار
دێننە مەحشەری سەرمەست
هەر کەس دەفتەری بە دەست
ڕادەوەستن بەبێ هەست
لە خوێندنێ دەکەن قەست
هەتا خێرە دەخوێنن
وەختێ شەڕان دەبینن
ناوێرن چاو هەڵێنن
سەر لەبەر خۆ دەمێنن
ئینسان حاڵی وەهایە
دەکا درۆ و حاشایە
حاشا دەکا ڕەببییە
ئەو دەفتەرە ئی من نییە
کە ئینسان دەکا حاشا
لێی دەبنە شاهید ئەعزا
لە پێش دەستی کردگار
ئەعزا لە سەر تاکوو خوار
شاهیدی دەدەن بە زار
تۆ بە منت نەکرد ئەو کار؟
لە قورئانی خۆش گوفتار
خودا وای کردووە ئیزهار
«يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ
أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ»
ئینسان کە وای دیت ئەوجار
گەلێک دەبێ شەرمەزار
نایمێنێ عیلاج و چار
ئەوجار دەکاتن ئیقرار
بە فەرمانی شای غەفوور
خودای کەریم و سەبوور
مەلایێک دەدەن دەستوور
جەهەننەم دێتە زهوور
چەندهەزار بوتی کەبیر
دەستیان دەکەن لە زنجیر
بە فەرمانی بێ نەزیر
لە جەهەننەم دەبن گیر
دەنەڕێنێ و بانگ دەکات
کوانێ تارِیکُ الصَّلَاةفارسی
کوانێ تارِیکُ الصَّلَاةفارسی
مانیعی ڕۆژو و زەکات
دوور لە جومعە و جەماعەت
مونکیری خێر و سوننەت
جا موسوڵمانی فەقیر
لە ترسی ڕاو وتەکبیر
لەبەر خۆفی زەمهەریر
پێغەمبەر دەکەن لە بیر
جەهەننەم دەکا پرسیار
ئەوە کێنە بێ سەردار
دەڵێن ئەوانەی هەژار
پێیان دەڵێن جوو و کوففار
بڵێن یا محەممەد هاوار
دەکەن هاوار پڕ بە زار
بە ئەمری خودای ئەکبەر
مەلائیکەت چەند قەدەر
بە تەرتیب و بەرابەر
چوون لە تەڵەب پێغەمبەر
مەلاییکە لەو جێیە
دەپرسن لە ئەرزێیە
ئایا لەو شوێن و ڕێیە
قەبری نەبی لە کوێیە؟
ئەرز وا دەدا خەبەر
لەبەر توندی بای سەڕسەڕ
فکرم دەرچووە لەسەر
لە خۆم نین ئاگا و خەبەر
بە ئەمری پادشای غەفوور
خودای کەریم و غەفوور
لە جێیەک دەبینن نوور
نووری دەچێ بەرەو ژوور
کە لەوێندەر هاتە دەر
ئەرز سوجدەی بردە بەر
جا محەممەدی موختار
لە پێش دەستی خوای جەببار
دەگری وەک جۆ و ڕووبار
بۆ ئۆممەتی گونەهکار
دەڵێ ڕوحم کە ئەوجار
بەرناگرن بۆ ئاگر و نار
جەهەننەم خەتەرناکە
موسوڵمان ترسناکە
فەرمووی خالیقی وەههاب
وەک قورئان دەکا خیتاب
جەهەننەم و ئاگر و نار
بۆ میللەتی گوناهکار
بۆ بێ باوەڕ و کوففار
کەس لێی نابێ ڕەستگار
فەرمووی خالیقی موبین
خودای ئاسمان و زەمین
دە کەلامی خۆی یەقین
«وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ»
فەرمووی خالقی غەففار
چ ئیسلام و چ کوففار
لە خەڵقی دە گوناهکار
لە جێی خۆی بگرن قەرار
دەفەرمووی خودای عیباد
جا بە گوێرەی ئیعتیقاد
ڕایان کێشن بۆ سیڕات
هەر کەس خۆی بدا نەجات
هێندێک دێن بێ قەیدییە
دەچن بە ئەمری ڕەببییە
چونکە قەت نەیاندییە
نازانن سیڕات چییە