تەخمیسی قەسیدەی حەزرەتی ئەبووبەکری سدیق بە کوردی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  1512 مشاهده
پیر و ئوفتادە و زەعیفم ناتەوان و هەم عەلیل
بێ زەخیرەی زادی تەقوا بێ نەوا و هەم ڕەزیل
بەشقی ڕووحی فەخری عالەم حورمەتی زاتی خەلیل
جد بلطفك يا الهي من لَ زاد قليلعربی
مفلس بالصدق ياتي عند بابك يا جليلعربی
گەرچی من بەدکار و بەدخووم تۆی خوداوەندی ڕەحیم
ئیلتیجام هێنایە قاپیت یا غەفوور و یا ڕەحیم
سائیلم هاتوومە دەرگەت یا غەنیی و یا کەریم
ذنبة ذنب عظيم فاغفر الذنب العظيمعربی
انني شخص غريب مذنب عبد ذليلعربی
بێکەس و مەفتوون و عاجز وا لە حوجرەی پڕ غەما
ڕووم لە سفرەی ڕەحمەتت کرد هیچ ئومێدێکم نەما
دەست و چاوم وا بڵند کرد یا ئیلاهی بۆ سەما
قل لناري ابردي يارب في حقي كماعربی
قلت قل يا نار كوني انت في حق الخليلعربی
وا دڵی گرتووم بە جارێ قەسوەتی بوغز و حەسەد
گەر نەکا مەحوی لە سەر دڵ قل هو اللَ احدعربی
هەر دەبێ غەرقی عەزاب بم من لە دۆزەخ تا ئەبەد
قال يا رب ذنوبي مثل رمل لايعدعربی
فاعف عني كل ذنب فاصفح الصفح الجميلعربی
لەشکری غەم دەوری داوم ڕێ نەماوە بۆ سروور
زولمەتی غەفڵەت بە جارێ لای نەهێشتم زەڕڕە نوور
هەر ئەتۆی شافی حەقیقی و عالیمی مافي الصدورعربی
انت شافي انت كافي في مهمات الامورعربی
انت ربي انت حسبي انت لي نعم الوكيلعربی
من کە هەرچەند ڕووسیاهم پڕ گوناهـ و هەم لەئیم
خۆت بە خۆت فەرمووە لە قورئان انني رب رحيمعربی
وا لەتۆم داوایە یارەب حوور و جەنناتوننەعیم
رب هب لي كنف فضل انت وهاب كريمعربی
اعطني ما في ضميري دلني خير الديلعربی
یێقە گیرم بوون بە جارێ پیری و بێ تاقەتی
بووە نەتیجەی عومری گەنجیم سستی و بێ تاعەتی
ئەی خودایا تۆی تەبیب و دافیعی هەر ئافەتی
عافني من كل دا واقض عني حاجتيعربی
ان لي قلبا سقيما انت من تشفي العليلعربی
موبتەلا بوو دڵ بە غەفڵەت پڕ شیقاق و پڕ خیلاف
تەوبە بێ ئەم جا ئیلاهی بێ درۆ و لاف و گەزاف
ڕێم بدە تا بێمە ماڵت یەعنی کەعبە بۆ تەواف
هب لنا ملكا كبيرا نجنا مما نخافعربی
ربنا اذ انت قاض والمنادي جبرئيلعربی
قەلبی داگرتم بە جارێ زولمەتی توولی ئەمەل
بێ حەیا بووم قەت نەترسام هیچ لە شمشیری ئەجەل
ڕووم نەکردە ڕێی سەعادەت بیکەمە (نعم البدل)
كيف حالي يا الهي ليس لي خيرالعملعربی
سو اعمالي كثير زاد طاعاتي قليلعربی
حەزرەتی قابیز ئەوا هات عاسیتخلص یا بۆ قەبزی ڕووح
چی بەسەر هات ئەهلی شەوکەت ساحیبی فەتح و فوتووح
کوا فوحوولی عیلمی دینی دانەری مەتن و شرووح
اين موسي؟ اين عيسي؟ اين آدم؟ اين نوح؟عربی
انت يا صديقاعلام عاص تب الي مولي الجليلعربی