تەخمیسی غەزەلی حافیزی شیرازی لە لایەن مەلا مستەفا عاسی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  1123 مشاهده
هەموو عالەم بزانن من بە شوێن چیدا کە ئاوارەم
ئەم قیتمیری ئەسحاب و ڕڕەقیمی مورشیدی بیارەم
لە شوکری نیعمەتی لوتفی هەموو کاتێ لە دەربا ڕەم
مرا عهدیست با جانان کە تاجان در بدن دارمفارسی
هوا داران کویش را چو جان خویشتن دارمفارسی
زەمانێکە بە شەوقی دڵ خەریکی فیکری ئەم هۆیەم
قوماشێکی غەزەل دەرکەم بە ئەم تان و بە ئەم پۆیەم
بە کوردی و فارسیم نووسی بە ناو و شوهرەتی کۆیەم
صفای خلوت خاطر از آن شمع چگل جویەمفارسی
فروغ چشم و نوردل ازآن ماە ختن دارمفارسی
بیحەمدیللا نەجاتمان بوو لە ڕێگەی ناحەق و باتیل
ئیتر تا ماوی خۆت لادە لە حیلەی ڕێگری جاهیل
نەکەی دەستت ئەتۆ بەردەی لە دامێن مورشیدی کامیل
بە کام آرزوی دل چو دارم خلوتی حاصلفارسی
چە فکر از خبث بدگویان میان انجمن دارمفارسی
لە سنفی دائیرەی سەفوەت دەزانم یەککەم و تاقی
ئەمن مەینۆش و بێ پەروام ئەتۆش لەم مەجلیسە ساقی
منیش بۆیە گرفتارم لە دەست چاوت بە مشتاقی
شراب خوش گوارم هست و یار مهربان ساقیفارسی
ندارد هیچ کس یاری کە من دارمفارسی
لە دەست سولتانی عیشقایە دڵی عالەم منی بەندەش
دڵی کردمە ئەسیری خۆی لە ئەم سینە و قەڵا بەندەش
سکەندەر تووشی داوی بوو بەخۆی و حیشمەت وسەددەش
مرا در خانە سروی هست کاندر سایەی قدشفارسی
فراغ از سروی بستانی و شمشاد و چمن دارمفارسی
بەڕاستی هەرچی عاشق بێ دروست بێ عەهد و پەیمانی
ویساڵی دڵبەری نادا بە تەخت و تاجی سولتانی
تەماشای گفتوگۆ ناکەی لە مەعنا و لەهجەیی جوانی
سزد کز خاتم لعلش زنم لاف سلیمانیفارسی
چو اسم اعظم باشد چە باک از اهرمن دارمفارسی
حەسوودی بەد ڕەوشت بەسیە ئیتر مۆرێک لە سەردەم نێ
دەبا ساتێک لە ترسی تۆ دڵم بێ گەرد و بێ غەم بێ
ئەتۆش ماندوو مەبە چیتر دەمێکە چاوت لە سەریەک نێ
خدا را ای ڕقیب امشب زمانی دیدە برهم نەفارسی
کە من بالعل خاموشش نانی صد سخن دارمفارسی
بە چاوی حەق تەماشا کەن وەرن ئەی یار و بێگانە
ببینن چەهرەیی یارم کە چەندە نازک و جوانە
منیش هەربۆیە سەرخۆشم بە ئەو دووچاوە مەستانە
الا ای پیر فرزانە مکن عیبم زمیخانەفارسی
کە من در ترک پیمانە دلی پیمان شکن دارمفارسی
لە هەشتا تێپەڕی عومرم موسلمانم بفضل اللە
وەکوو بولبول لەناو گوڵشەن غەزەلخوانم بعون اللە
لە مەدحی یار هەتا دەمرم سەنا خوانم بحول اللە
چو درگلزار اقبالش خرامانم بحمداللەفارسی
نە میل لالە و نسرین نە برگ نسترن دارمفارسی
ئەمن عاسیتخلص م و بێ بەهرە بە قانوونی شەرع ئەمما
لەبۆ چارەی برینی دڵ بە غەیرەز ڕێی وەرەع نەمما
عەلائەددینە ئیمدادم جەزەع یاخود فەزەع نەمما
بە رندی شهرە شد حافظ پس از چندین ورع امافارسی
چو غم دارم کە در عالم امین الدین حسن دارمفارسی