تەخمیسی غەزەلی شێخ ئەنوەرم کردووە لە ھەولێرەوە ناردبووی لە بابەت ئایەتی (لن ترانی) و (قاب قوسین)
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
4 دقیقه
947 مشاهده
سەیری دوو ئایەت بفەرموون چۆن تەرازووی حورمەتن
دەرحەقی دوو زاتە هاتوون هەر دوو ئەهلی عیززەتن
یەعنی مووسا و محەممەد فەخری جوملەی ئوممەتن
لن ترانيعربی و قاب قوسينعربیی کەوا دوو ئایەتن
بۆ جەوابی پڕ مەعانی هەردوویان بێ غایەتن
حەزرەتی مووسا بەدیتن فیکرەکەی مائیل بووە
لن ترانيعربی بۆ جەوابی ساعەتەن نازیل بووە
قاب قوسينعربی بۆ محەممەد ڕوتبەیی فازیل بووە
لن ترانيعربی دەرحەقی مووسای کەلیمی فەرمووە
قاب قوسينعربییش لەبۆ فەخری ڕیسالەت هاتووە
گەر بەڕاستی ڕوو لە حەق کەین تا لە ڕێگا لەنەدین
بەرد و داریش تێگەیشتوون گوێ لە مونکیر با نەکەین
فەرقی مەعنای هەر دوو ئایەت با بە کێشانەی بکەین
گەر بە وردی تێ بفکرین سیعری هەردووکیان بکەین
قەدری تاها و قیمەتی مووسا بە چاکی تێدەگەین
ئاشکرای کردووە بە جارێ ئایەتانی موعتەبەر
شەک لە دیتندا نەماوە لای دڵاتی بێ کەدەر
دەرحەقی فەخرولئەنامە خوا لە قورئان دای خەبەر
ئەو بە نەسی ئایەتی پڕ نووری مازاغ البصرعربی
پرتەوی نووری تەجەللای بێ تەرەف هاتە نەزەر
تێ بگە ئەی ئەهلی ئیمان بۆت بەیان کەم جلوەیێ
حەزرەتی مووسا لە هۆش چوو چەن دەقیقە و لەحزەیێ
وەک کە دیتی کێوی سووتاند کەوتە ترس و لەرزەیێ
ئەم وەخت بوو چاوی بڕژێ نوورەکەی دیت زەرڕەیێ
زۆر نەمابوو گڕ بسێنێ و تیا بسووتێ و دەرنەیێ
حەزرەتی زاتی محەممەد موەک لە ڕەفرەف سەرکەوت
عەرشی خوابووە فەرشی بەرپێی وم دینیشی بەرکەوت
ڕوئیەتوللا بووە خەڵاتی خاڵەمێشی دەرکەوت
ئەو لە کاتێکا لە پایەی عەرشی ئەعلا سەرکەوت
هیند بڵند بوو پرتەوی نووری خودای لێ دەرکەوت
کێوی توورە بۆ موناجات ئینتیخابی کردووە
یەعنی بۆ مووسا کەلیمە حورمەتێکی گرتووە
دەنگی بێ ڕەنگ و حورووفە ئینتیسابی کردووە
ئەم لە کێوی توور لەگەڵ مووسا خیشابی کردووە
نەک بە دیتن هەر بە بیستن گوێی لەبۆ ڕاگرتووە
دیتنی حەق بۆ محەممەد عەقڵە بڕوای کردووە
فیکری چەند کەس وا لە تەفسیر دیارە ئەفشای کردووە
تێ نەگەیوە هەر کەسێکی ئەو کە حاشای کردووە
ئەم بە دیتن پڕ بە چاوی سەر تەماشای کردووە
هێندە لێی نێزیک بووە نووری جەمالی دیتووە
مەدح و فەزلی فەخری عالەم قەت بە گفتار ناکرێ
سەدیەکی بیللا بە هیچ کەس زەبت و ئیقرار ناکرێ
جبرەئیل فەرمووی کە جێی تۆ قەت بە ئەغیار نادرێ
قاب قوسين او ادنيعربی ڕاستە ئینکار ناکرێ
غەیری پێغەمبەر چە کەس ئەو مەرتەبەی پێ نادرێ
موعجیزەی مووسای کەلیم و ئەحمەدی خەیرولبەشەر
ئاشکران وەک ڕۆژی ڕوناک بێ گومان و بێ خەتەر
تێبفکرن فەرقی چەندە بیخەنە مەددی نەزەر
خۆ یەدی بەیزا لەگەڵ ئیعجازی وەنشەقەلقەمەر
موعجیزەی مووسا ئەویتر موعجیزەی فەخرولبەشەر
سەرفی دیققەت با بفەرموون عالمی زانای ئینس و جان
بیخەنە بەرچەرخی تەحقیق ئەهلی علیم و عارفان
با کەسانی مەعنەویش بێن بۆ مەساحەی فەزلی وان
هەردوویان دوورن لە یەکتر بەینی ئەرز و ئاسمان
نەسسی ئایەت شاهیدە تەفسیر کراوە بێگومان
ناردراوی زاتی حەققن هەر دووزاتی موعتەبەر
بۆ ڕیسالات و نوبووەت هەردوولایان بەهرەوەر
کافییە ڕوتبەی موحەممەد تاجی خەتمی کردە سەر
لن ترانيعربی و قاب قوسينعربیی بە کورتی و موختەسەر
باش دەری خست قەدری مووسا و قیمەتی خەیرولبەشەر
بۆ هەموو نەزمی ڕەوانت کاکە ئَنوَرعربی عافییە
شیعرەکانت بۆ ئەوانەی دڵنەخۆشن شافییە
بێ ئەدەب دەرچووم ببوورە چونکە شوهرەم عاسیتخلص یە
ئایەتی پیرۆزی مازاغ البصرعربی خۆ کافییە
سوورەتی ئەسرا ببینە ئەنوەر چەند وافییە