تەخمیسی غەزەلی شێخ ئەنوەرم کردووە لە ھەولێرەوە ناردبووی لە بابەت ئایەتی (لن ترانی) و (قاب قوسین)
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
4 خولەک
946 بینین
سەیری دوو ئایەت بفەرموون چۆن تەرازووی حورمەتن
دەرحەقی دوو زاتە هاتوون هەر دوو ئەهلی عیززەتن
یەعنی مووسا و محەممەد فەخری جوملەی ئوممەتن
لن ترانيعەرەبی و قاب قوسينعەرەبیی کەوا دوو ئایەتن
بۆ جەوابی پڕ مەعانی هەردوویان بێ غایەتن
حەزرەتی مووسا بەدیتن فیکرەکەی مائیل بووە
لن ترانيعەرەبی بۆ جەوابی ساعەتەن نازیل بووە
قاب قوسينعەرەبی بۆ محەممەد ڕوتبەیی فازیل بووە
لن ترانيعەرەبی دەرحەقی مووسای کەلیمی فەرمووە
قاب قوسينعەرەبییش لەبۆ فەخری ڕیسالەت هاتووە
گەر بەڕاستی ڕوو لە حەق کەین تا لە ڕێگا لەنەدین
بەرد و داریش تێگەیشتوون گوێ لە مونکیر با نەکەین
فەرقی مەعنای هەر دوو ئایەت با بە کێشانەی بکەین
گەر بە وردی تێ بفکرین سیعری هەردووکیان بکەین
قەدری تاها و قیمەتی مووسا بە چاکی تێدەگەین
ئاشکرای کردووە بە جارێ ئایەتانی موعتەبەر
شەک لە دیتندا نەماوە لای دڵاتی بێ کەدەر
دەرحەقی فەخرولئەنامە خوا لە قورئان دای خەبەر
ئەو بە نەسی ئایەتی پڕ نووری مازاغ البصرعەرەبی
پرتەوی نووری تەجەللای بێ تەرەف هاتە نەزەر
تێ بگە ئەی ئەهلی ئیمان بۆت بەیان کەم جلوەیێ
حەزرەتی مووسا لە هۆش چوو چەن دەقیقە و لەحزەیێ
وەک کە دیتی کێوی سووتاند کەوتە ترس و لەرزەیێ
ئەم وەخت بوو چاوی بڕژێ نوورەکەی دیت زەرڕەیێ
زۆر نەمابوو گڕ بسێنێ و تیا بسووتێ و دەرنەیێ
حەزرەتی زاتی محەممەد موەک لە ڕەفرەف سەرکەوت
عەرشی خوابووە فەرشی بەرپێی وم دینیشی بەرکەوت
ڕوئیەتوللا بووە خەڵاتی خاڵەمێشی دەرکەوت
ئەو لە کاتێکا لە پایەی عەرشی ئەعلا سەرکەوت
هیند بڵند بوو پرتەوی نووری خودای لێ دەرکەوت
کێوی توورە بۆ موناجات ئینتیخابی کردووە
یەعنی بۆ مووسا کەلیمە حورمەتێکی گرتووە
دەنگی بێ ڕەنگ و حورووفە ئینتیسابی کردووە
ئەم لە کێوی توور لەگەڵ مووسا خیشابی کردووە
نەک بە دیتن هەر بە بیستن گوێی لەبۆ ڕاگرتووە
دیتنی حەق بۆ محەممەد عەقڵە بڕوای کردووە
فیکری چەند کەس وا لە تەفسیر دیارە ئەفشای کردووە
تێ نەگەیوە هەر کەسێکی ئەو کە حاشای کردووە
ئەم بە دیتن پڕ بە چاوی سەر تەماشای کردووە
هێندە لێی نێزیک بووە نووری جەمالی دیتووە
مەدح و فەزلی فەخری عالەم قەت بە گفتار ناکرێ
سەدیەکی بیللا بە هیچ کەس زەبت و ئیقرار ناکرێ
جبرەئیل فەرمووی کە جێی تۆ قەت بە ئەغیار نادرێ
قاب قوسين او ادنيعەرەبی ڕاستە ئینکار ناکرێ
غەیری پێغەمبەر چە کەس ئەو مەرتەبەی پێ نادرێ
موعجیزەی مووسای کەلیم و ئەحمەدی خەیرولبەشەر
ئاشکران وەک ڕۆژی ڕوناک بێ گومان و بێ خەتەر
تێبفکرن فەرقی چەندە بیخەنە مەددی نەزەر
خۆ یەدی بەیزا لەگەڵ ئیعجازی وەنشەقەلقەمەر
موعجیزەی مووسا ئەویتر موعجیزەی فەخرولبەشەر
سەرفی دیققەت با بفەرموون عالمی زانای ئینس و جان
بیخەنە بەرچەرخی تەحقیق ئەهلی علیم و عارفان
با کەسانی مەعنەویش بێن بۆ مەساحەی فەزلی وان
هەردوویان دوورن لە یەکتر بەینی ئەرز و ئاسمان
نەسسی ئایەت شاهیدە تەفسیر کراوە بێگومان
ناردراوی زاتی حەققن هەر دووزاتی موعتەبەر
بۆ ڕیسالات و نوبووەت هەردوولایان بەهرەوەر
کافییە ڕوتبەی موحەممەد تاجی خەتمی کردە سەر
لن ترانيعەرەبی و قاب قوسينعەرەبیی بە کورتی و موختەسەر
باش دەری خست قەدری مووسا و قیمەتی خەیرولبەشەر
بۆ هەموو نەزمی ڕەوانت کاکە ئَنوَرعەرەبی عافییە
شیعرەکانت بۆ ئەوانەی دڵنەخۆشن شافییە
بێ ئەدەب دەرچووم ببوورە چونکە شوهرەم عاسیناسناوی ئەدەبی یە
ئایەتی پیرۆزی مازاغ البصرعەرەبی خۆ کافییە
سوورەتی ئەسرا ببینە ئەنوەر چەند وافییە