تەخمیسی غەزەلی حەزرەتی مەولانا خالید (قدس سرە) بە موناسەبەتی ئەوەی لەگەڵ قەزیەی کوردی پێک دەچن چونکە ئەویش ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر مەقسوودی خۆی منیش بەو نەوعە تەخمیسم کرد

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  977 مشاهده
یازدەمینی مانگی ئازار نۆسەد و حەفتا و چوار
چەرخی هیوا کەوتە چەپگەرد و دەرحەقی ئێمەی هەژار
ئەشکی حەسرەت وا لە چاومان بۆتە خوێن و دێتە خوار
موسم عید است ما نومید از دیدار یارفارسی
عالمی در عیش و نوش و ما و چشم اشکبارفارسی
شان بە شانی یاوە عالەم وا لە گوڵشەن تەن بە تەن
من دەگریەم زۆر بە ناسۆر داخەکەم بۆتۆ وەتەن
کەوتنە بەرپێی ناحەزی خۆت سونبول و لالە و چەمەن
هرکسی با یار در گشت گلستان است و منفارسی
زشکی سرخم شد کنار از داغی هجران لالەزارفارسی
نیشتمان داخی گرانم هاتە سەرتۆ هەوری غەم
بۆ هەموو قەومی عەزیزت هەر ئەتۆ بووی جامی جەم
چۆن نەگریەم قوڕ بەسەر کەم کەوتیە ژێر باری ستەم
جان نثار مقدم جانان نکردم دم بدمفارسی
چیست بهرە از تفرجگاهی تخت جان نثارفارسی
حەقمە گەر من زوو بسووتێم دائیما هەروەک سپەند
بێ شعوور و دڵ بە ئێش و دەردەدار و موستەمەند
سەد ئەسەف ڕۆیی لەدەستمان هیچ کەسێک تۆڵەی نەسەند
بی نوا و دل پر از خار و غریب و دردمندفارسی
دست بر دل سر بزانو چشم در رە دل فگارفارسی
بێ کەسە ئەم نیشتمانە چۆن هجوومی کردە سەر
هێزی بێگانە لە دوور هات گشتی کردن دەربەدەر
کەس نەبوو وەک شێری مەست بێ ڕوو لە مەیدان بێتەدەر
سینە سوزان دل فروزان کوچە کوچە دربدرفارسی
کس مبادا هم چو من آوارە از یار و دیارفارسی
سەیری کەن منداڵەکانمان چۆن دەگریەن وا بە کوڵ
حەسرەتا بۆ ناسکەکانی غونچە لێو و کوڵمە گوڵ
هەروەکوو بولبول بەزاری وا دەسووڕێن چل بە چل
بکرە جوویی شد زهر چشم روان از خون دلفارسی
عاقبت کردم دوا داغ فراق سرچنارفارسی
عاسیتخلص گەر هۆشت لە خۆیە موبتەلانی تۆ بە دەرد
پیاو بە تەسلیمی قەزا بە ڕوو مەکە ناو دار و بەرد
ڕوو بکە دەرگاهی لوتف و ڕەحمەتی یەزدانی فەرد
خالدا گر نیستی دیوانە و صحرا نوردفارسی
تو کجا کابل کجا و غزنین و خاک قندهارفارسی