تەخمیسی غەزەلی سافی
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
2 دقیقه
1093 مشاهده
سەیری کە لە ئبرۆی چە عەجەب نەقشی کشایە
ئەم جەدوەلە بێ وێنە لە کرداری خودایە
چەند عاشیقی بێچارە کە بەوشیرە کوژایە
ئەی پرتەوی ڕەنگت بە مەسەل عەینی چرایە
وەی حەلقەیی زوڵفت شەبەهی داوی بەڵایە
هەر سینەمە بێستوون و بە شمشادی کوڵنگت
مولکی دڵی وێرانە لەبەر وەسڵی درەنگت
تابووری موژەهات و لەگەڵ زوڵفیب فەڕەنگت
کردیانە نیشانەی سەری مژگانی خەدەنگت
بۆیە دڵەکەم بێ کەسە لەم گۆشە خزایە
ئەومارە لەگەڵ گەنجی جەمالت ئەبەدی بێ
زولمەت لەگەڵ ئەو ڕۆژەکە هەروا ئەبەدی بێ
لەو عاریزە وا پەرچەم و گیسوو ئەبەدی بێ
چۆن باوەڕە کافر لە جەهەننم ئەبەدی بێ
وەک جەننەتی ڕوخساری بە ئەو زوڵفە درایە
گەر تالیبی ژینی مەچو بەر شەوقی جەوانان
بێ شەرت و وەفایی مەچو بەر زەوقی جەوانان
بێ نەقد و بەهایی مەچو بەر عیشقی جەوانان
بێ یار و دەلیل پامەنە بەر عیشقی جەوانان
چەند سەر لەسەر ئەم ڕێیە لە سێدارە درایە
مەشهوورە لە ئافاتی جیهان زاهیدی خودبین
جێی سەجدەیە میحرابی برۆ و عاشقی غەمگین
گەر تالیبی بۆ زوڵفی ڕەش و پەرچەمی چین چین
بڕوا نییە ئەسلا لە قسەی زاهیدی خودبین
مەعلوومە حەیای عاشقی بێچارە ڕژایە
ڕۆژێکی دەگریام و بە عینوانی وەفایی
پێم گوت وەرە ئەی شۆخی جوانانی هومایی
دەرم کە لە ئەم سێبەرە دڵ کانی عەتایی
سەوداسەری تۆم مەمخەرە زیندانی جودایی
سندووقی سەرت دەفعەیی مەیلم کە وەلایە
مانی دڵەکەم ڕەسمی هیلالی تۆ دەکێشێ
تاچەرخی فەلەک نەقشی ویساڵی تۆ دەکێشێ
عاسیتخلص بە جەفا جەور و مەلالی تۆ دەکێشێ
خوونم بڕژێ عەکسی جەمالی تۆ دەکێشێ
تا نەمکوژی نازانی کە سافیاعلام بە وەفایە