تەخمیسی حاجی مەلا زاھیر لەسەر غەزەلی مەلا عاسی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  872 مشاهده
عەدالەت پیشە بوو شامیل لەبۆ هەرکاری مەردانە
لەبەر چاپووک وچالاکی فڕاندنی گۆی لە مەیدانا
خەسارەت بوو ئەوا ڕۆیی بووە حەسرەت لە دڵمانا
لە دەنگی ئەلویداعی دڵ هەموو عالەم پەرێشانە
لە هەر لایێ تەماشاکەی سەدای ناڵین و گریانە
چە ڕاحەت بوو لە سایەی ئەو نەبوو ئەنواعی ئاشووبی
نەبوو خەوفت لە هەر وەقتێ لەبۆ هەر کاری تۆ چووبی
لەپێ و پایی میرانی مساواتی بەدی و خووبی
هەموو عالەم لە ناڵینە وەکوو ناڵینی یەعقووبی
دەڵێن وا یووسفی ئێمە ئیرادەی دەشتی کەنعانە
ئەوە مەحموودی هەمتایان خەجالەت ما لە واحمرتعربی
تەغیر بوو دەنگی بێ سایان لە تاوان گشتی واصفرتعربی
لە وەختی کۆچ و ڕەحلەتدا وجوهیان گشتی واسودتعربی
دەڵێی چاوم لەتاوی ئەو گەیشتە حاڵی وابيضتعربی
بەتاوی ئاگری دووری هەموو هەرسینە بریانە
ئەوا مەخلووق هەموو وێستان دەکەن داستان ئەڵێن کوو بوو
تەحەممول پیشە و موشفیق خیلافی وانی پێشوو بوو
قەبیلە و ئەهلی شارستان بەجوود و نیعمەتی پڕ بوو
عەجەب ئەخلاق و لوتفی ئەو بە عالەمدا کە شامیل بوو
لەژێر سایەی ئەوا گشت کەس شموولی لوتف و ئیحسانە
حەبیب و خۆشەویستی مە لە ئێمە دابڕاوی تۆ
مەڵێن ڕۆیی بە یەکجاری بە یەکجاری لە هەر کۆیی تۆ
لە هەر شوێنی کە تۆی لێ بێ هەموو عالەم موتیعی تۆ
عەزیزی ئێمە بوو قوربان عەزیزێ بوو مەقامی تۆ
موبارەک بێ خوداحافیز ئەوەش هەر لوتفی ڕەحمانە
لەدەست مەدحی تووە خامە شەقی برد ئەلئەمان ئیمڕۆ
هەموو مەدداح و هەم شاعیر تەحەییورمان ئەڵێن هەیڕۆ
ڕجایە الحذر ظاهرعربی لە پێشی وەی بڵێی وەیڕۆ
لە ئەوسافی ئەوا عاسیتخلص کە فیکری قاسیرە ئیمڕۆ
زبانی لەنگ و ڕاوەستا خەریکی دەردی هیجرانە