تەخمیسی حاجی مەلا زاھیر لەسەر غەزەلی مەلا عاسی
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1 بینین
عەدالەت پیشە بوو شامیل لەبۆ هەرکاری مەردانە
لەبەر چاپووک وچالاکی فڕاندنی گۆی لە مەیدانا
خەسارەت بوو ئەوا ڕۆیی بووە حەسرەت لە دڵمانا
لە دەنگی ئەلویداعی دڵ هەموو عالەم پەرێشانە
لە هەر لایێ تەماشاکەی سەدای ناڵین و گریانە
چە ڕاحەت بوو لە سایەی ئەو نەبوو ئەنواعی ئاشووبی
نەبوو خەوفت لە هەر وەقتێ لەبۆ هەر کاری تۆ چووبی
لەپێ و پایی میرانی مساواتی بەدی و خووبی
هەموو عالەم لە ناڵینە وەکوو ناڵینی یەعقووبی
دەڵێن وا یووسفی ئێمە ئیرادەی دەشتی کەنعانە
ئەوە مەحموودی هەمتایان خەجالەت ما لە واحمرتعەرەبی
تەغیر بوو دەنگی بێ سایان لە تاوان گشتی واصفرتعەرەبی
لە وەختی کۆچ و ڕەحلەتدا وجوهیان گشتی واسودتعەرەبی
دەڵێی چاوم لەتاوی ئەو گەیشتە حاڵی وابيضتعەرەبی
بەتاوی ئاگری دووری هەموو هەرسینە بریانە
ئەوا مەخلووق هەموو وێستان دەکەن داستان ئەڵێن کوو بوو
تەحەممول پیشە و موشفیق خیلافی وانی پێشوو بوو
قەبیلە و ئەهلی شارستان بەجوود و نیعمەتی پڕ بوو
عەجەب ئەخلاق و لوتفی ئەو بە عالەمدا کە شامیل بوو
لەژێر سایەی ئەوا گشت کەس شموولی لوتف و ئیحسانە
حەبیب و خۆشەویستی مە لە ئێمە دابڕاوی تۆ
مەڵێن ڕۆیی بە یەکجاری بە یەکجاری لە هەر کۆیی تۆ
لە هەر شوێنی کە تۆی لێ بێ هەموو عالەم موتیعی تۆ
عەزیزی ئێمە بوو قوربان عەزیزێ بوو مەقامی تۆ
موبارەک بێ خوداحافیز ئەوەش هەر لوتفی ڕەحمانە
لەدەست مەدحی تووە خامە شەقی برد ئەلئەمان ئیمڕۆ
هەموو مەدداح و هەم شاعیر تەحەییورمان ئەڵێن هەیڕۆ
ڕجایە الحذر ظاهرعەرەبی لە پێشی وەی بڵێی وەیڕۆ
لە ئەوسافی ئەوا عاسیناسناوی ئەدەبی کە فیکری قاسیرە ئیمڕۆ
زبانی لەنگ و ڕاوەستا خەریکی دەردی هیجرانە