سەیری بازی فکیری من کەن بۆ وەتەن چۆن ھاتە ناو

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  648 مشاهده
سەیری بازی فکیری من کەن بۆ وەتەن چۆن ھاتە ناو
کوندە بۆی ھاتۆتە ناوێ ئیمڕۆ بۆیە ھاتە ڕاو
کاکی عارەب خۆت و (شت گول) خوات لەگەڵ بێ بۆ جنوب
چونکە (خۆش حەچی) لەناو کورد چاوەکەم نابێ بەباو
ئێمە کوردین وبە کوردیت پێ دەڵێین ھەستە بڕۆ
کەر قوڕ و بار سووک بە یا بە فەرموو زوو دەرچوو لەناو
دیار بە دیاری نەوتی کەرکووک ھیچیتر چاو چڕمەکە
یەک دوو گاڵۆن ئیزنە پڕ کەن بیکەنە دەرمانی چاو
کەر دەزانێ شاری کەرکووک خاکی کوردستانە تۆش
@
تا دەگەیتە چۆڵی قوفە قەت نەکەی ئاوڕ بدەی
سواری سەییارەی سەریع بن لێخوڕن یەکجار بەتاو
ھەر لە خاکی تورکیاوە تا نیھایەی خانەقین
گشتی ھێلانەی پڵنگە فەرخەکانمان وا لە ڕاو
شەوقی ڕۆژی غیرەتی کورد وا بە دەرکەوت بۆ شیمال
گوڵشەنێکە وەک بەھەشتە دوژمنی بڕوا لەناو
شێری بێشەی مەعرەکەی جەنگ کوردە باشی تێبگەن
میللەتێکی حەق بەدەستە نەسرەت ئاساوی بەناو
یا بە گوێ بگرە عەزیزم نەک بە کوردی تێ نەگەی
سر سريعا يا اخينا لاتقف الا بفاوعربی
چاکە باڵێک ئاشکرا بین ئێمە مووسلیشمان دەوێ
ھەرچی پێی ناخۆشە بڕوا زوو بە زوو دەرچێ لەناو
چت لە دار و بەردی کوردە زیخ و قوم جێگاتە تۆ
زوو بڕۆ تێیدا بگەوزە و خۆت بدە بەر خۆرەتاو
خۆت و خورما و پرتەقاڵت مێوژ و ھەرمێ دەخۆین
گوێز ھەم بادام و قەیسی شانە ھەنگوینمان لەناو
سووسە مار و وردە ماسی و ھەم بزن مشکت ھەیە
بزنە کێوی و شوورومامزخاسی کوردانە تەواو
سێوە لا سوورەی دھۆک و نانە ھەنجیر و گەزۆ
سەیری قەزوان و بەڕوو کەو گێوژی پڕ تام و ئاو
تۆ لە جێی ھەنجیری ژەنگار ھەر کولەی عەنبارکەی
دەیخەیە گیرفان ودەیخۆی دەم بە دەم ھەر وەک پەڵاو
کورد کولەی ناخوا بە قورئان گەر بە گوللەش بیکوژن
ھەم بەبێ پێڵاو و دەرپێش فێر نەبوون منداڵ و پیاو
قوندەرە و شەلوالی فاسۆن عادەتی کوردی شیمال
تۆش کراسێکی درێژ و کۆنە نەعلێکی دڕاو
فورسەتە زوو خۆت قوتارکە عاسیتخلص بۆ خوات پێ دەڵێ
عەیبە تەفرە و حیلە بازی وەعدەمان وابوو تەواو