سەیری بازی فکیری من کەن بۆ وەتەن چۆن ھاتە ناو
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1086 بینین
سەیری بازی فکیری من کەن بۆ وەتەن چۆن هاتە ناو
کوندە بۆی هاتۆتە ناوێ ئیمڕۆ بۆیە هاتە ڕاو
کاکی عارەب خۆت و (شت گول) خوات لەگەڵ بێ بۆ جنوب
چونکە (خۆش حەچی) لەناو کورد چاوەکەم نابێ بەباو
ئێمە کوردین وبە کوردیت پێ دەڵێین هەستە بڕۆ
کەر قوڕ و بار سووک بە یا بە فەرموو زوو دەرچوو لەناو
دیار بە دیاری نەوتی کەرکووک هیچیتر چاو چڕمەکە
یەک دوو گاڵۆن ئیزنە پڕ کەن بیکەنە دەرمانی چاو
کەر دەزانێ شاری کەرکووک خاکی کوردستانە تۆش
..........دەقی نائاشکرا
تا دەگەیتە چۆڵی قوفە قەت نەکەی ئاوڕ بدەی
سواری سەییارەی سەریع بن لێخوڕن یەکجار بەتاو
هەر لە خاکی تورکیاوە تا نیهایەی خانەقین
گشتی هێلانەی پڵنگە فەرخەکانمان وا لە ڕاو
شەوقی ڕۆژی غیرەتی کورد وا بە دەرکەوت بۆ شیمال
گوڵشەنێکە وەک بەهەشتە دوژمنی بڕوا لەناو
شێری بێشەی مەعرەکەی جەنگ کوردە باشی تێبگەن
میللەتێکی حەق بەدەستە نەسرەت ئاساوی بەناو
یا بە گوێ بگرە عەزیزم نەک بە کوردی تێ نەگەی
سر سريعا يا اخينا لاتقف الا بفاوعەرەبی
چاکە باڵێک ئاشکرا بین ئێمە مووسلیشمان دەوێ
هەرچی پێی ناخۆشە بڕوا زوو بە زوو دەرچێ لەناو
چت لە دار و بەردی کوردە زیخ و قوم جێگاتە تۆ
زوو بڕۆ تێیدا بگەوزە و خۆت بدە بەر خۆرەتاو
خۆت و خورما و پرتەقاڵت مێوژ و هەرمێ دەخۆین
گوێز هەم بادام و قەیسی شانە هەنگوینمان لەناو
سووسە مار و وردە ماسی و هەم بزن مشکت هەیە
بزنە کێوی و شوورومامزخاسی کوردانە تەواو
سێوە لا سوورەی دهۆک و نانە هەنجیر و گەزۆ
سەیری قەزوان و بەڕوو کەو گێوژی پڕ تام و ئاو
تۆ لە جێی هەنجیری ژەنگار هەر کولەی عەنبارکەی
دەیخەیە گیرفان ودەیخۆی دەم بە دەم هەر وەک پەڵاو
کورد کولەی ناخوا بە قورئان گەر بە گوللەش بیکوژن
هەم بەبێ پێڵاو و دەرپێش فێر نەبوون منداڵ و پیاو
قوندەرە و شەلوالی فاسۆن عادەتی کوردی شیمال
تۆش کراسێکی درێژ و کۆنە نەعلێکی دڕاو
فورسەتە زوو خۆت قوتارکە عاسیناسناوی ئەدەبی بۆ خوات پێ دەڵێ
عەیبە تەفرە و حیلە بازی وەعدەمان وابوو تەواو