یا ڕەسوولەللا چە جورمێکە کەوا ئەولادی تۆ
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1084 بینین
لەو وەختەی کە شێخ مەحموود لە ئەشکەوتی «جاسنە» بوو، ھەموو ڕۆژێ تەیارە بووردمانی دەکرد، لەبەر موتەئەسیری ئەوەم نووسی
یا ڕەسوولەللا چە جورمێکە کەوا ئەولادی تۆ
کەوتە ئەحواڵی ڕەزالەت زومرەیی ئەولادی تۆ
چاوی نوتفە و نەسلی تۆیە پڕ لە ئەشکی حەسرەتە
هەروەکوو باران دەبارێ خوێن لە چاو ئەولادی تۆ
بێی لە هانای ئاهی سەردیان یا ڕەسوولەللا دەخیل
شوبهی ئەسحابوڕڕەقیمن ئەی شەها ئەولادی تۆ
ئەی شەفیعی جەمعی ئوممەت سەد کەڕەت تۆبە و ئەمان
بۆ شەفاعەت زۆر زەلیلن ئوممەت و ئەولادی تۆ
بێ نەوا و دەردمەندن وان لە کەهفی زیللەتا
حەیدەری لوتفت بنێرە بێنە دەر ئەولادی تۆ
هەستە کاکە حمەد بەقوربان تا بە کەی تۆ نایە جواب
بێ کەسە مەحموود کە ئیمڕۆ غەرقی غەم ئەولادی تۆ
غەرقی بەحری حەسرەتی کرد غەدری کافر ئەی خودا
چاوەڕێی کەشتی نەجاتن دەم بە دەم ئەولادی تۆ
بە شقی هەر چار یاری خۆت و ڕەوزەیی ڕیزوانی تۆ
بێرە ئیمداد لوتف فەرموو بێ کەسن ئەولادی تۆ
وا لە دەست زولمی لەعینان پاک فیرارن دەر وەتەن
دەردی غوربەت زوعفی کردوون تاک وهەم ئەولادی تۆ
بەحری لوتفت بێنە جونبوش یا شەفیعەلموزنیبین
بەلکە بێ قووەت دەبێتن دوژمنی ئەولادی تۆ
یا ڕەسوولەللا شەفاعەت کە گوناهـ و هەم خەتام
سەد کە عاسیناسناوی ئەدەبی بم یەکێکم موخلیسی ئەولادی تۆ