یا ڕەسوولەللا چە جورمێکە کەوا ئەولادی تۆ
لەو وەختەی کە شێخ مەحموود لە ئەشکەوتی (جاسنە) بوو، ھەموو ڕۆژێ تەیارە بووردمانی دەکرد، لەبەر موتەئەسیری ئەوەم نووسی
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
2 دقیقه
896 مشاهده
یا ڕەسوولەللا چە جورمێکە کەوا ئەولادی تۆ
کەوتە ئەحواڵی ڕەزالەت زومرەیی ئەولادی تۆ
چاوی نوتفە و نەسلی تۆیە پڕ لە ئەشکی حەسرەتە
هەروەکوو باران دەبارێ خوێن لە چاو ئەولادی تۆ
بێی لە هانای ئاهی سەردیان یارەسوولەللا دەخیل
شوبهی ئەسحابوڕڕەقیمن ئەی شەها ئەولادی تۆ
ئەی شەفیعی جەمعی ئوممەت سەد کەڕەت تۆبە و ئەمان
بۆ شەفاعەت زۆر زەلیلن ئوممەت و ئەولادی تۆ
بێ نەوا و دەردمەندن وان لە کەهفی زیللەتا
حەیدەری لوتفت بنێرە بێنە دەر ئەولادی تۆ
هەستە کاکە حمەد بەقوربان تا بە کەی تۆ نایە جواب
بێ کەسە مەحموود کە ئیمڕۆ غەرقی غەم ئەولادی تۆ
غەرقی بەحری حەسرەتی کرد غەدری کافر ئەی خودا
چاوەڕێی کەشتی نەجاتن دەم بە دەم ئەولادی تۆ
بە شقی هەر چار یاری خۆت و ڕەوزەیی ڕیزوانی تۆ
بێرە ئیمداد لوتف فەرموو بێ کەسن ئەولادی تۆ
وا لە دەست زولمی لەعینان پاک فیرارن دەر وەتەن
دەردی غوربەت زوعفی کردوون تاک وهەم ئەولادی تۆ
بەحری لوتفت بێنە جونبوش یا شەفیعەلموزنیبین
بەلکە بێ قووەت دەبێتن دوژمنی ئەولادی تۆ
یا ڕەسوولەللا شەفاعەت کە گوناهـ و هەم خەتام
سەد کە عاسیتخلص بم یەکێکم موخلیسی ئەولادی تۆ