بیر و بڕوام وایە من دەرحەق بە هاوسێ و دەور و بەر
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
3 دقیقه
752 مشاهده
بیر و بڕوام وایە من، دەرحەق بە هاوسێ و دەور و بەر
ئەو سەگی هارە، ئەمانیش، گورگە مێش و جانەوەر
نابێ کورد لێیان ئەمین بێ، با هەزار بڕیار بدەن
کردەوە و جەوری لەمەو بەریان، بهێننە بەر نەزەر
جەنگی ئەوەڵ هێزی یۆنانی کە هاتنە «تورکیا»
«کورد» بە ناوی دینەوە «وەک شێر» لە لانە هاتنە دەر
دەست بە جێ خۆیان گەیاندە کۆڕی مەیدانی نەبەرد
ڕۆستەمانە دەس بە چەک مەردانە تاویان دانە سەر
وا هوجومیان بردەسەر دوژمن وەکوو شێری ژیان
کون نەبوو خۆیان، تیاگرن، ڕۆژێکی وایان کەوتەبەر
سەلک و لاشە و قاچ و قول سینە و دەس و پێ و قورگ و مل
کەوتبوون لەو ناوەدا بوو بوونە چەشتەی جانەوەر
«یەشە سن کورد ئەرسەلان لەر» تورکیای کەڕ کردبوو
چونکە کورد تورکیان نەجات دابوو لە ئەندێشە و خەتەر
پاش ئەوەی تۆزێ پشوویان دا، لە جیاتی پیاوەتی
بوون بە گورگی هاری سپڵە و نانە خۆری سفرە دڕ
دڵنیا بوون کوردەکان لەو خزمەت و قوربانییەی
کردبوویان بۆ خەلاسی تورک لە مەرگی مونتەزەر
گەر ئەمین نەبوایە کورد چۆن ئەو سەرۆکانەی هەموو
وا بە ئاسانی ئەگیران بۆ « xxxxمتن نامشخص» لالەوەڕ
گەر بە مەکر و فێڵ و حیلە و هێمنی نەبوایە چۆن؟
جۆرئەتی ئەویانە بوو بگرن «بەلانی نام دەر»
کارەساتی دەرسیم و دیاربەکر و وان و ئەرزڕۆم
شاهێدن بۆ بەد نیهادی جنسی سوپڵە و سەگ پدەر
«عسمەت و گورسێل» کە کوردن چاکەیان بۆ کورد چییە
خۆ بە سەهویش ناوی کوردێک یان لەدەم نایەتە دەر
هەروەها «یاسین و تاهای» کوردی عێلی کاکەیی
یا وەکوو «سەعیدی» کوردی خەڵقی ئاغجەلەر
«پەهلەوی» گەر کوردە ڕاستە بۆچی ئەم کوردەی هەموو؟
بێ قەباحەت گرتن و ناردنیە ناو قەسری قەجەر؟
بۆچی خوێنی کوردەکانی ڕشت، بە جەللا دانی فورس؟
بۆچ لە داری دا سەرۆک کۆماری کورد «قازی نەمر»؟
کاکە گیان ئەم جۆرە کوردانە کەوا باسیان کرا
بۆ مەرامی کاری خۆیان ئێمەیان وا نایە قوڕ
کورد ئەبێ «هیوای بە خۆیو یەکیەتی خۆی بێ» هەموو
تێ بکۆشن پێکەوە، تاکوو لە ژێر بار دێنە دەر
هەوڵ بدەن تا خاکی پاکی موڵکی کوردستان هەموو
پاک و خاوێن کەن لە پیسی دوژمنانی ماڵ و سەر
ئێش و ئازار و خراپەی ئەم گروهە خوێن مژە
قەت لەبیر ناچێتەوە شاهۆتخلص هەتا ئاخر سەفەر