کوردی مەرد ئەم نالەبارانە لەگەڵمان فێڵ ئەکەن

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  697 مشاهده
کوردی مەرد ئەم نالەبارانە لەگەڵمان فێڵ ئەکەن
لەو وتو و وێژەی کە بوو خۆیانی وا لێ وێڵ ئەکەن
گەرچی بڕیار بوو «برا بین» مافی خۆیشمان وەرگرین
ئێستە لەو «بڕیارە دایان» وا ئەوا خۆ گێل ئەکەن
بۆ ئەوەی شۆڕش بشێوێ کورد بە گژ کورد ئەدەن
دیارە ئەم هۆزە هەمیشە ڕاو لە ناوی لێڵ ئەکەن
کورد نەنووستون، ئەگەدارن بیر و بڕواتان چییە؟
تێ گەیشتوون، هەر خەریکن مافی کورد پێشێل ئەکەن
نۆکەری «قیبتی کەنانەن» مل کەچن بۆیان، کەچی
وا لە ئێمە ئیددیعای خاوە و، مژە و، بەرتیل ئەکەن
گێرە شێوێنانی کوردیش یارمەتی دوژمن ئەدەن
پشت لە باو و باپیری خۆیان و گەل و سەر خێڵ ئەکەن
مەبدەئو غایەی ئەمانە «جاهـ و پوول و پارەیە»
ڕوو ڕەشی خۆیان لە مێژووی کورددا تەسجیل ئەکەن
کوردی تێکۆشەر وەکوو شاهۆتخلص هەموویان شارەزان
کێ، بە ڕاستی دێتە ڕیز و، کێ بە چەوتا هێڵ ئەکەن